روفاتی 41 شەهیدی ئێزیدی بەخاک دەسپێردرێن
کوردستان 11:10 AM - 2024-01-24روفاتی ئێزیدییەکان
بە ئامادەبونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لە شەنگال مەراسیمی گەڕاندنەوەی روفاتی 41 شەهیدی ئێزیدی بەڕێوەچوو، کە دوای ناسینەوەیان رادەستی کەسوکاریان کرانەوەو بەخاک دەسپێردرێن.
رۆنزی زیاد سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق به سایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: "پێش دوو رۆژ لەبەغدا لەمەراسیمێکدا روفاتی 41 شەهیدی ئێزیدی دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامی پشکنینی DNA و دەستنیشانکردنی ناسنامەیان، گەڕێندرانەوە بۆ زێدی خۆیان و ئەمڕۆ چوار شەممە 24-1-2024 لە شەنگال و دوای رادەستکردنەوەیان بە کەسوکاری خۆیان لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک دەسپێردرێن".
"نزیکەی 3 هەزار کەسی تر لە ژن و مناڵ و پیاو هەتا ئێستا چارەنوسیان نادیارە و نزیکەی هەزار و 500 کچی ئێزدیش کە رفێندراون لەلایەن داعشەوە هەتا ئێستا چارەنوسیان نادیارە"، رۆنزی زیاد وای وت.
فراکسیۆنی یەکێتی کار بۆ ئیزیدییەکان دەکات
سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران ئەوەش دەڵێت: "وەک فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوامانکردوە ئەو روفاتانە وەک شەهید هەژماربکرێت و تاکو کەسوکاریان بتوانن مافەکانیان لە رێگای شەهیدانەوە وەربگرن و قەرەبوو بکرێنەوە، بەتایبەت کە زۆرێک لە کەسوکاری ئەو شەهیدانە ئاوارەن و ماڵ و زێدی خۆیان لەدەستداوە".
500 روفاتی تر لە پزیشکی دادی بەغدان
رۆژی 3ی ئابی2014 تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردهسهر قهزای شهنگال و بهشێك له هاووڵاتیانی ناوچهكه كه زۆرینهیان ئێزدی بوون، له ترسی كاره قێزهونهكانی تیرۆرستان بهرهو چیای شهنگال ههڵهاتن و بهشێكی تریشیان كهوتنه دهست تیرۆرستانی داعش و ژمارەیەکی زۆریان لێ شەهید کرا و بەشێکیشیان تا ئێستا بێ سەروشوێنن، لە ئێستاشدا 500 روفاتی هاوڵاتیانی ئێزیدی لەبەشی دادی پزیشکی بەغدا ماون و پشکنینی DNA یان بۆ دەکرێت بەمەبەستی ناسینەوەیان و دواتر دەگەڕێنرێنەوە بۆ شنگال.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

