كەسوكاری خوێندكاران داوادەكەن دەرگای خوێندنگاكان بەتەواوەتی بكرێنەوە
کوردستان 08:11 PM - 2024-01-24
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجومەنی دایكوباوكانی شاروشارۆچكەكان
ئەنجومەنی دایكوباوكانی شاروشارۆچكەكان داوادەكەن مامۆستایان بایكۆت بشكێنن و دەرگای خوێندنگاكان بەتەواوەتی بكرێنەوە و رایدەگەیەنن: "نابێت منداڵانمان وەكو چەكێك لە دژی حكومەت بەكاربهێنرێن".
ئەمشەو 24-1-2024، ئەنجومەنی دایكوباوكانی شاروشارۆچكەكان لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند: "مامۆستایان دڵسۆزن و تكایان لێدەكەین ببنە فریادڕەس بۆ داهاتوی منداڵەكانمان بۆ ئەوەی گرفتی نەبوونی خوێندن لەمساڵدا نەبێتە گرێی دەرونی بۆ نەوەی داهاتوومان، ئایندەی سەدان هەزار منداڵ لە شاروشارۆچكەو قەزاو گوندەكان لەبەردەم دواكەوتنی یەك ساڵی خوێندندایە، وەك دایكان و باوكانی خوێندكاران رایدەگەیەنین، نەوەكانمان لەبەردەم مەترسییەكی جدیدان و بەهۆی نەبوونی خوێندنەوە بارودۆخی دەرونیان بەتەواوی شڵەژاوە".
راشیانگەیاند: "مامۆستایان جوامێرانە هەمیشە خاوەن هەڵوێست بوون و قوربانیان بۆ خوێندكاران داوە و ماندونەناسانە بوونەتە پێگەیەنەری نەوەكانمان و بونیادنانی داهاتوویان، ئێستاش رێگە نادەن تاوانی فەوتانی خوێندن بكەوێتە ئەستۆیان، هەر وەك چۆن لە رابردوودا بوێرانەو خۆبەخشانە بەردەوام بوون لە خزمەت و نەتانهیشتووە نەوەی كورد بێبەش بێت لە خوێندن و ناتانەوێت كەس پەنجەی تۆمەتتان بۆ رابكێشێت".
ئەنجومەنی دایكوباوكانی شاروشارۆچكەكان ئەوەشیان راگەیاند: "لەگەڵ داوای رەوا و ئیرادەی بەهێزی مامۆستایانداین و داوایان لێدەكەین چۆن حكومەت بێ مووچەی كردن، ئەوا مامۆستایان ئێمەو خوێندكارەكانمان بێبەش نەكەن لە خویندن و دەرگای خوێندنگاكان بكەنەوەو كۆتایی بەو چاوەڕوانیانە بهێنن كە لە مانگی 9ی ساڵی رابردووەوە هەمانە، لە گرفتەكانتان تێدەگەین و هەرگیز وەفاداریتان لەبیر ناكەین".
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئەنجومەنی دایكوباوكانی شاروشارۆچكەكان پەیامێكیان ئاڕاستەی حكومەت كردو رایانگەیاند: "پێویستە حكومەتی هەرێم حەق و مافی مامۆستایان و فەرمانبەران وەكو خۆی جێبەجێ بكات و كۆتایی بە بێ باكی خۆی بهێنن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

