سەرۆكکۆمار: عیراق پەرۆشی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئیسپانیا
عیراق 03:02 PM - 2024-01-25
PUKMEDIA
سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە بەڕێز خۆسێ مانوێل وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا و وەفدێکی یاوەری کرد و بەڕێز فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەش ئامادەبوو.
لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-1-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی کاری هاوبەش کردەوە بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسپانیا بەشێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات، هەروەها ستایشی رۆڵی ئیسپانیای لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە شەڕی دژبە داعشدا.
سەرۆك کۆمار پەرۆشیی عێراقی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاریکاری لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، رۆشنبیری، شوێنەوار، گەشتوگوزار، پیشەسازی و وزەی نوێبووەوە دوپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی عێراق گرنگییەکی تایبەت دەدات بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و جیهان.
هەروەك سەرۆك کۆمار داوای لە کۆمپانیا و سەرمایەدارانی ئیسپانیا کرد بۆ کارکردن روو لە عێراق بکەن، سەرەڕای سودوەرگرتن لە شارەزایانی هەردوولا و ئەزمونی ئیسپانیا لە هەردوو بواری گەشتوگوزار و شوێنەواردا.
هاوکات پێویستی هەماهەنگییەکی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی جەنگ دژبە خەڵکی فەلەستین لە غەزەدا دوپاتکردەوە، کە بووەتە کارەساتێکی مرۆیی.
هەروەک جەختیکردەوە لەسەر کارکردن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا و رێگریکردن لە زیادبوون و بەرفراوانبونی قەیرانەکان.
لەم چوارچێوەیەدا سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، رووداوەکان لە غەزە و لێکەوتەکانی، بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری لەسەر ناوچەکە دروستکردوە و بۆتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و ئاشتی جیهانی، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەوروپی کاربکەن بۆ دانانی نەخشەرێگایەك بۆ دەستبەجێ وەستاندنی پەلامارەکان و دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ دۆزی فەلەستین بەشێوەیەك، کە داواکارییەکانی گەلی فەلەستین لە بەدەستهێنانی مافە رەواکانی لەخۆبگرێت.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز خۆسێ مانوێل وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی عێراق دەربڕی و ئاماژەی بە پابەندبوونی وڵاتەکەی کرد لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
هەروەها ستایشی پێشکەوتنە ئەرێنییەکانی کرد، کە عێراق لەسەرئاستی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن لەبوارەکانی خزمەتگوزاری و بونیادنانەوە بەخۆوەدەبینێت. خواستی کۆمپانیا ئیسپانییەکانیشی بۆ کارکردن لە عێراقدا دەربڕی. هەروەك سوپاس و پێزانینی بۆ حکومەت و گەلی عێراق راگەیاند لەپای پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان لەنێویاندا باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە بەغدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

