پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆكیش ئەستەمە
عیراق 10:22 AM - 2024-01-27
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و بەپێی
خشتەی كاری دانیشتنەكەش كە پێشتر راگەیەندراوە، بڕیارە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
هەلبژێردرێت، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش بە ئەستەمی دەزانێت سەرۆكی نوێنەران هەڵبژێردرێت.
بەگوێرەی كارنامەكە كە كۆپیەكی لەبەردەست PUKMEDIA دایە، ئەگەر كۆبوونەوەكە بەگوێرەی كارنامەكە بەڕێوەبچێت،
قسە و گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەكرێت (هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، دەنگدان لەسەر
هەردوو پڕۆژەیاسای قەرەبووكردنەوەی توشبوانی ئایدز، بەكرێگرتنی زەوی كشتوكاڵی، خوێندنەوەی
یەكەم و دووەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا).
د.بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەرچەندە لەخشتەی دانیشتنی ئەمڕۆ
27/1 هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی تێدایە،
بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ ڕێكەوتنێك لەسەر كاندیدێكی دیاریكراو بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی
نوێنەران نیە".
"سكاڵا دژ بەیەكەكان
لەسەر پرۆسەكە لە دادگایی فیدڕاڵی یەكلای نەبۆتەوە، بۆیە ئەستەمە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان
یەكلای بكرێتەوە"، د.بڕیار رەشدی وادەڵێت.
پەرلەمانی عیراق رۆژی 13-01-2024 كۆبوونەوەی خۆی كرد بۆ هەڵبژاردنی
سەرۆكی نوێی پەرلەمان كە 314 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو ئامادەبوون و موحسین مەندەلاوی
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی
كرد.
هەریەك
لە شەعلان كرەیم لە تەقەدووم بە سەرۆكایەتیی محەممەد حەلبووسی، سالم عیساوی لە سەروەریی
بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر، مەحمود مەشهەدانی و تەڵاڵ زەوبەعی لە هاوپەیمانیی عەزم
بە سەرۆكایەتیی موسەننا سامەرائی و عامر عەبدولجەبار كە وەك سەربەخۆ و شیعەیە خۆیان كاندید كرد و لە جاری یەكەمدا هیچ كام لەو كاندیدانە
نەیانتوانی 165 دەنگ بەدەستبهێنن، بەڵام شەعلان كەریم؛ 152 دەنگ،
سالم عیساوی 97 دەنگی بەدەستهێنا، هەریەك لە مەحمود مەشهەدانی48 دەنگ ، عامر عەبدولجەبار
6 دەنگ، تەڵاڵ زەوبەعی 1 دەنگ-یان بەدەستهێنا و 10 دەنگی پووچەڵیش هەبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

