نوێنەران بەبێ سەرۆک دەمێنێتەوە
عیراق 03:02 PM - 2024-01-27
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
تۆمه‌تباركردنی شه‌علان كه‌ریم كاندید بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌بێ سه‌رۆك ده‌كات، تا یه‌كلا كردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیش له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه موحسین مه‌نده‌لاوی ئه‌ركی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
خاڵی یه‌كه‌می كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ 27-1-2024 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوی بوو بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌م دانیشتنه‌شدا هه‌ڵنه‌بژێردرا.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دواخرا
د.نه‌رمین معروف غفور ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووه‌مین دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ئاماده‌بوونی 180 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌تبوو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام دواخرا بۆ دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كرابوون له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌دانیشتنی رابردوودا".
دواخستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی خرایه ده‌نگدانه‌وه
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د.بڕیار ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كاربه‌ڕێكه‌ر پرسی دواخستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی خسته ده‌نگدانه‌وه، هه‌تا یه‌كلابونه‌وه‌ی سكاڵاكان له دادگای فیدراڵی، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان دواخرا".
په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی دادگای فیدراڵییه
په‌رله‌مانی عیراق رۆژی 13-01-2024 كۆبوونه‌وه‌ی خۆی كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان كه به ئاماده‌بوونی 314 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو و موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی كرد‌و تێیدا شه‌علان كه‌ریم؛ 152 ده‌نگ و سالم عیساوی 97 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ریه‌ك له مه‌حمود مه‌شهه‌دانیش 48 ده‌نگ و عامر عه‌بدولجه‌بار 6 ده‌نگ و ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی 1 ده‌نگ-یان به‌ده‌ستهێنا و 10 ده‌نگی پووچه‌ڵیش هه‌بوو.
چوار سكاڵا هۆكاری پەكخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانە، كە سێ سکاڵایان تایبەتن بە شەعلان كەریم كاندیدی حزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، بەوپێیەی " داوا لەدگا كراوە كە ئەو كاندیدە بە نا دەستووری لە قەڵمە بدات لەسەر مەرجەكانی كاندیتێی و مافی پەرلەمانتاری لێوەربگیرێتەوە".
سکاڵاكە دیكەش داوا لە دادگا کراوە، بڕیار لە نادەستووریبوونی دانیشتنی رۆژی 13ـی کانوونی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بدات، کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

