سەرۆك کۆمار: پێویستە هەوڵەکانی چاودێری دارایی بەهێزبکرێن
عیراق 02:00 PM - 2024-01-29
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
کۆبونەوەی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە عەمار سوبحی خەڵەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی.
لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 29-1-2024 بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار گرنگی بەهێزکردنی هەوڵەکانی چاودێری لە بوارە جیاجیاکانی کاری حکومیدا دوپاتکردەوە، بە جۆرێک کە هاریکاربێت لە پاراستنی سامانی گشتی و پشتیوانی پرۆسەی هەمەلایەنەی گەشەپێدان بێت.
هەروەها سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە گرنگی بەرەنگاربونەوەی بێکاری کرد ئەویش لەڕێی وەگەڕخستنەوەی کارگەکان و چالاککردن و هاندانی کەرتی تایبەت تا لە پاڵ کەرتی حکومی بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرێت.
هەروەك جەختیکردەوە لەسەر بایەخی کاراکردنی هاریکاری و گرتنەبەری بنەمای پێکەوەکارکردن لەنێوان دەزگاکانی چاودێری و فەرمانگەکانی دەوڵەت بۆ ئاشکراکردنی سەرپێچییە داراییەکان و پابەندبون بە تێبینییەکانی دیوانی چاودێری دارایی بۆ بەرجەستەکردنی بنەماکانی دەستپاکی و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خەرجییەکان و وەبەرهێنانی گونجاو لە باڵەخانە چۆڵکراوەکان دوای نۆژەنکردنەوەیان و ئامادەکردنیان. ئاماژەی بەوەشکرد، کە بایەخی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری کەمتر نییە.
هەروەها رۆڵی گرنگی دیوانی چاودێری دارایی بەرزنرخاند، کە وەک دامەزراوەیەکی رەسەن و یەکگرتوو پاڵپشت بە شارەزایی کادرەکانی کاردەکات و بە پەرۆشی و پیشەییانە سورن لەسەر پاراستنی سامانی گشتی.
لە بەرامبەریشدا، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی رونکردنەوەیەکی وردی بۆ سەرۆك کۆمار خستەڕو، کە تایبەت بوو بە میکانیزمەکانی کارکردنی دیوان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان لەبواری بەدواداچوونی راپۆرتی ساڵانە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و کەمکردنەوە و نەهێشتنی گەندەڵی.
سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، قەبارەی خەرجییەکان لە زیادبوندایە و ئەمەش پێویستی بە دوو هێندەکردنی هەوڵەکان هەیە. هەروەها دوپاتیکردەوە چاودێری دارایی کار لەبارەی خانوبەرەی دەوڵەت دەکات و داتایەکی پڕ زانیاری ورد لەبارەیانەوە ئامادە دەکات.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە بودجەی گشتی و پەرەپێدانی ئابوریی عێراق و باشترکردنی داهاتی دەوڵەت لەپێناو بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

