ژمارەیەك نوێنەرایەتی دیكەی حكومەتی هەرێم لەوڵاتان دەكرێنەوە
کوردستان 01:01 PM - 2024-02-01
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێم
لە سێیەمین كۆنفرانسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم پێشنیاز كراوە نوێنەرایەتی حكومەت لە چەند وڵاتێكی دیكە بكرێتەوەو ئەمڕۆش دواڕۆژی كارەكانی كۆنفرانسەكەیە كە چەند رۆژێكە بەردەوامە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی كورد لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، 14 نوێنەرایەتی لە وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا و جیهانی عەرەبیدا هەیەو بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA ش، بڕیارە سێ نوێنەرایەتی دیكەی حكومەتی هەرێم لە وڵاتان بكرێنەوە بەتایبەت لە وڵاتانی ئاسیا.
دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "حكومەتی هەرێم لە پلانیدایە چەند نوێنەرایەتییەكی دیكە بكاتەوەو لە كۆنفرانسیشدا باسكراوەو وڵاتەكانیش پێشنیاز كراون".
"لە رۆژانی كۆنفرانسەكەدا گفتوگۆی ورد لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە كلتوری و ئابوری و رەوەندی كوردی كراون" دابان شەدەڵە وادەڵێت.
سێیەمین كۆنفرانسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لە رۆژی 28-1-2024 ەوە لە هەولێر دەستیپێكردووەو بڕیارە ئەمڕۆ 1-2-2024 كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت.
جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم راشیگەیاند: "سەرجەم راسپاردەو پێشنیازەكانی كۆنفرانس لە سەرجەم ئەو لیژنەو تەوەرانەی دیاریكرابوون، كراونەتە راپۆرت بۆ پەرەپێدان و رێكخستنەوەی كاروباری نوێنەرایەتییەكان".
"نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم پەیوەندی و هەماهەنگیان لەگەڵ باڵیۆزخانەكانی عیراقدا دەبێت و لە بوارە جیاجیاكاندا كار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەن" دابان شەدەڵە وادەڵێت.
لەهەرێمی كوردستاندا 41 كۆنسوڵخانەو نوێنەری وڵاتان هەیە كە دوو نوێنەرایەتی ئەفریكا و دوو نوێنەرایەتی ئەمریكا و 10 نوێنەرایەتی ئاسیا و پاسيفیك و 20 دانەی دیكەشیان ئەوروپا و 7 دانەی دیكەش رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە لەئاستی كونسوڵ و دیپلۆماتكار بەشدارییان لە سێیەمین كۆنفرانسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمدا كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

