قوباد تاڵەبانی بەڵێنەكەی بۆ كەمئەندامان بەجێگەیاند
کوردستان 11:59 AM - 2024-02-04
PUKMEDIA
پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ژیانەوە
بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، یەكەی نیشتەجێبوون بەنرخێكی كەم و قیستی درێژخایەن بەسەر كەمئەندامانی سنووری پارێزگای سلێمانیدا دابەشدەكرێن.
سامان حسێن سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "قوباد تاڵەبانی بەڵێنەكەی بۆ كەمئەندامان بەجێگەیاند و لە ئەمڕۆوە 4-2-2024 تاوەكو 22-2-2024، فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر كەمئەنداماندا لە بارەگای لقەكەمان دابەشدەكرێت".
"لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ژیانەوەدا، 240 یەكەی نیشتەجێبوون بەپێشەكی 5 هەزار دۆلار و مانگانەی 150 هەزار دینار لە مووچەكەیان، بەسەر كەمئەنداماندا دابەشدەكرێت، كە لەمێژوویی هەرێمی كوردستان و عیراقدا بۆ یەكەمجارە كەمئەندامان خزمەتێكی لەو شێوەیەیان پێشكەش بكرێت" سامان حسێن وادەڵێت.
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان راشیگەیاند: "بەناوی كەمئەندامانی لقەكەمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكەین، كە هەمیشە كەمئەندامانی لەبیر بووەو خزمەتی كردوون".
پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ژیانەوە كە لە 1000 یەكەی نیشتەجێبوون پێكهاتووە و بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی 240 یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ كەمئەندامان تەرخانكراوە، پڕۆژەكە دەكەوێتە سەر شاڕێی قولەرەیسی و تا ئێستا دوو تاوەریان تەواو بوون، كەمئەندامان دەتوانن رۆژانە سەعات 9 بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بارگای یەكێتی كەمئەندامان لە زێڕینۆك بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

