سه‌رۆك كۆمار: رێگه‌ناده‌ین عیراق بكرێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ وڵاتان
عیراق 01:10 PM - 2024-02-06
PUKMEDIA
کۆبونەوەی سەرۆککۆمار لەگەڵ وەفدێکی تورکیا
د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیكرد له یه‌شار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی توركیا و وه‌فدی یاوه‌ری، كه فه‌ریق روكن سه‌عد مه‌زهه‌ر عه‌للاق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا ئاماده‌یی بوو، جه‌ختیشی كرده‌وه "كه قه‌یرانه‌كان له‌ڕێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك به‌پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان و زیانگه‌یاندن به هاووڵاتیانیان".
سه‌رۆك كۆمار: كێشه‌كان به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن
له‌میانی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه:"پێویسته چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به سنور و دۆسییه‌ی ئه‌منیی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ڕێگه‌ی هاریكاری و راوێژ و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و پێكهێنانی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ردوولا بێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان و دانانی چاره‌سه‌ری پێویست بۆیان و ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری تاكلایه‌نه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و نابێت خاكی عیراقیش بكرێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ یان ئه‌وانی دیكه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" پێویسته رێز له سه‌روه‌ریی عیراق بگیرێت و ئه‌و پێشێلكارییه سه‌ربازیانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خاكی عیراق له‌نێویاندا شاره‌كانی هه‌رێم راگیرێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و به‌رده‌وامیدان بهكۆبوونهوهكان بێت".
هه‌روه‌ها د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید باسی دۆسییه‌ی ئاو كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه:" له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی ئاو له‌ڕووی ته‌كنیكی و ده‌سته‌به‌ركردنی پشكێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ عیراق بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان و چالاككردنی كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان و سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایی له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسییه‌كانی ئاودا".
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به چه‌ندین رێوشوێنی توركیا كرد كه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و شاره‌كانی توركیای راگرتووه، كه ده‌بێته هۆی تێكدانی هاریكاری هاوبه‌ش و رێگری له پاراستنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌ل ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگری توركیا: پشتیوانی عیراق ده‌كه‌ین
لای خۆشییه‌وه یه‌شار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی توركیا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عیراق نیشاندا‌و ویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه له‌بواره جیاجیاكاندا به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به‌دیبهێنێت بۆ هه‌ر دوو گه‌لی دۆست.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگریی توركیا ویستی خۆی نیشاندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی و شاره‌كانی توركیا.
به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیاشه‌وه، وه‌زیری به‌رگری توركیا هه‌ڵوێستی عیراقی له‌دابینكردنی هاوكاری بۆ گه‌لی توركیاش بهرزنرخاندو جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان ده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

