رێكخراوی پەیامنێران پێشێلكارییەكان ئاشكرا دەكات و زۆرترینی لە هەولێرە
کوردستان 05:08 PM - 2024-02-07
PUKMEDIA
پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان
لەپێشێلكارییەكانی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندن، پارێزگای هەولێر پلەی یەكەمی بە 78 حاڵەت گرتووە، پاشانیش پارێزگای دهۆك دێت كە 37 پێشێلكاری تێدا ئەنجامدراوە، هاوكات كەمترین پێشێلكاری لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانییە، كە بە هەردوو پارێزگاكە تەنها 21 حاڵەت تۆمار كراوە.
رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدانی رۆژنامەنووسان، ئاماری پێشێلكارییەكانی ساڵی 2023ی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە لەگەڵ ئەوەی حاڵەتەكانی پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كەمیكردووە، بەڵام پێشێلكاری بەرامبەر بە كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندن بەراورد بە ساڵی 2022 زیادیان كردووە.
زۆرترین پێشێلكاری لەهەولێر بووە
هۆزان قادر سەرۆكی رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدانی رۆژنامەنووسان، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەكۆی 136 پێشێلكاری كە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كراوە، زۆرترین پێشێلكاری لە پارێزگای هەولێر بووە كە 78 پێشێلكارییە، هەروەها پارێزگای دهۆك بە پلەی دووەم دێت كە 37 پێشێلكاری تێدا ئەنجامدراوە، هەر بەپێی ئامارەكان، پارێزگای هەڵەبجە كەمترین پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان تێدا ئەنجامدراوە كە 10 پێشێلكاری بووە، هاوكات پارێزگای سلێمانی لەدوای هەڵەبجە بەپلەی دووەم دێت كە كەمترین پێشێلكاری رۆژنامەنوسانی تێدا ئەنجامدراوە كە 11 حاڵەت بووە".
زۆرترین دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان لەهەولێر بووە
بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدانی رۆژنامەنووسان، كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، زۆرترین حاڵەتی دەستگیركردنی رۆژنامەنووس لە هەولێر بووە كە 10 حاڵەت بووە، پاشانیش جارێكی دیكە پارێزگای دهۆك بەپلەی دووەم دێت كە 8 حاڵەتە، هاوكات لە پارێزگای سلێمانی 2 حاڵەت و لە پارێزگای هەڵەبجەش 1 حاڵەتی دەستگیركردن هەبووە، كە بەراورد بەهەردوو پارێزگاكەی دیكە و تەنانەت بەراورد بە ساڵانی رابردووی خودی دوو پارێزگاكەش، لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، حاڵەتەكانی دەستیگركردنی رۆژنامەنووسان زۆر كەمی كردووە.
رێگری رۆماڵكردن
سەرۆكی رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدانی رۆژنامەنووسان دەڵێت:" بە بەراوورد بەساڵی 2022 هەرچەندە لە ساڵی 2023 دا حاڵەتەكانی پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان لەهەرێمی كوردستان كەمیان كردوە، بەڵام پێشێلكارییەكان بەگشتی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندن لە 320 پێشێلكارییەوە بۆ 328 پێشێلكاری زیادیانكردوە.
لە ئامارەكانی رێكخراوی پەیامنێراندا هاتووە:"پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە 16 كەناڵ و دەزگای راگەیاندن كراون، كە زۆرترین پێشێلكارییەكان خۆی لە رێگریكردن لە روماڵكردن دەبینێتەوەو لەم پێشێلكارییەشدا جارێكی دیكە هەولێر و دهۆك پلەی یەكەم دووەمیان گرتووە"
هەر لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە:"جگە لەو حاڵەتانەی ئاماژەمان پێداون، 26 حاڵەتی نانبڕینی رۆژنامەنووس و 3 حاڵەتی گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووس لەساڵی 2023 دا هەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

