50 كەسایەتی عیراق لەسلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی وەردەگرن
کوردستان 10:38 AM - 2024-02-08
شاڵاو ئەحمەد
بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی سەركردەی ئاشتی بۆ كەسایەتی ساڵ لە عیراق بۆ ساڵی 2023
مەڕاسیمی پێشەنگی ئاشتی بۆ كەسایەتی ساڵ لە عیراق بۆ ساڵی 2023، لە هۆڵی هۆتێل مەستورە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و 50 كەسایەتی دیاری عیراق كە لەناویاندا ژمارەیەك لە ئەندامی سەركردایەتی و كادری پێشكەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی تێدابوو، خەڵات كران.
لەوبارەیەوە بەرزان محەمەد مەحمود رێكخەری رێكخراوی تۆڕی تۆوی هیوا بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "مەڕاسیمی پێشەنگی ئاشتی بۆ كەسایەتی ساڵ لە عیراق بۆ ساڵی 2023، بەسەرپەرشتی رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لقی عیراق و رێكخراوی خێرخوازی مەرجەعییەت و رێكخراوی تۆڕی تۆوی هیوا بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان، بەڕێوەدەچێت".
"لە مەڕاسیمەكەدا 50 كەسایەتی دیاری عیراق و هەرێمی كوردستان خەڵات دەكرێن، كە ژمارەیەك لەو كەسایەتیانە كوردن و پێدانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی و كەسایەتی ساڵ لە عیراق، بەو كەسایەتیانە، لەپای هەوڵ و خزمەتەكانیاندایە لەبوارەكانی خۆیاندا" بەرزان محەمەد مەحمود وادەڵێت.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لەو 50 كەسایەتییەی لەسەر ئاستی عیراق خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی بۆ كەسایەتی ساڵ لە عیراق بۆ ساڵی 2023 یان پێدەدرێت، ژمارەیەك لە ئەندامی سەركردایەتی و كادری پێشكەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی تێدایە.
دوێنێ 7-2-2024، زیاتر لە 60 كەسایەتی دیاری عیراق بۆ بەشداریكردن لە مەڕاسیمی پێشەنگی ئاشتی بۆ كەسایەتی ساڵ لە عیراق بۆ ساڵی 2023، گەیشتنە سلێمانی و وەك دەستپێكی چالاكییەكانیشیان سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان لە دەباشان كرد و تاجەگوڵینەی رێزو وەفایان لەسەر مەزارەكەی دانا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

