هەمواری یاسای بودجە، رێككەوتنی هەولێر و بەغدای دەوێت
کوردستان 01:54 PM - 2024-02-09
PUKMEDIA
لۆگۆی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم
هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدای دەوێت، هەرچەندە ئەندامێكی لیژنەی دارایی پێی وایە: "هەمواركردنەوەی یاساكە سەرجەم كێشەكانی پرسی نەوت لەنێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر ناكات، بەڵام پابەندبوونی هەرێم بەو رێككەوتنە، كلیلی چارەسەری بەشێكی زۆری كێشەكانە".
پابەندبوونی هەرێم كلیلی چارەسەری زۆربەی كێشەكانە
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی پرسی نەوت لەنێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر ناكات، چونكە ئەم پرسە رێككەوتنی هەردوو حكومەتی دەوێت".
"پابەندبوونی هەرێم بەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكومەتی ناوەند دا دەیكات، كلیلی چارەسەری بەشێكی زۆری كێشەكانە، چونكە پرسی نەوت دۆسییەیەكی گرنگەو پێویستی بە رێككەوتن و پابەندبوونی هەردوو حكومەت هەیە" جەمال كۆچەر وادەڵێت.
ماددەكانی تایبەت بە نەوتی هەرێم پێویستیان بە هەموار كردنەوەیە
حكومەتی هەرێم خاوەنی بەرهەمهێنانی نەوت نییەو كۆمپانیا بیانییەكان نەوت بەرهەم دەهێنن، ئەو بڕە پارەیەی لە یاسای بودجەدا بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان دیاریكراوە، بۆ هەرێم نابێت، هاوكات ماددەكانی تایبەت بە پرسی نەوتی هەرێم لە یاسای بودجەدا پێویستیان بە هەموار كردنەوەیە.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "ماددەكانی پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی عیراقدا لەگەڵ رێككەوتنی سیاسی پێویستی بە هەموار كردنەوە هەیە".
"ئەو بڕە پارەیەی كە لە یاسای بودجەدا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دیاریكراوە، كە نرخەكەی 6 دۆلارە بۆ بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت، بۆ هەرێمی كوردستان نابێت، چونكە حكومەتی هەرێم خۆی خاوەنی بەرهەمهێنانی نەوت نییەو كۆمپانیا بیانییەكان نەوت لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنن، ئەو بڕە پارەیەش بۆ كۆمپانیاكان دەستنادات" د. نەرمین مەعروف وادەڵێت.
ئەمە لەكاتێكدایە دوای زیاتر لە دوو مانگ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆی وردیان لەسەر بڕگە بە بڕگەی پڕۆژە یاسای بوودجە كرد و دواتر گفتوگۆی نوێنەرانی عیراق لەسەر پڕۆژەكە لە 7-6-2023 ەوە دەستیپێكرد و دوای 5 رۆژ دانیشتی ئەنجومەنی نوێنەران، پڕۆژە یاسای بودجە بۆ هەر سێ ساڵی 2023، 2024، 2025 پەسندكرا و عیراق گەورەترین پڕۆژەیاسای بودجەی تێپەڕاند كە لە 134.5 ترلیۆن دینار پێكهاتووە و پشكی هەرێمی كوردستانیش تێیدا 12.67% ە، كە ساڵانە 20 ترلیۆن دینار و مانگانە 1.6 ترلیۆن دینار دەكات.
هەروەها هەرێم ساڵانە لەو رێژەیە 9 ترلیۆن دینار بۆ مووچە و مانگانەش 750 ملیار دینار بۆ مووچە تەرخان دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

