نوێنەران لەسەر پێشێلكاریی سەروەریی عیراق كۆدەبێتەوە
عیراق 10:45 AM - 2024-02-10
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوەیەك
بكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پێشێلكاریی و سنووربەزاندانەی دەكرێنەسەر عیراق.
بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ 10/2/2024 كە وێنەیەكی بۆ سایتی
رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە،
كۆبوونەوەكە سەعات 5ی ئێوارە دەكرێت و رایدەگەیەنێت : "بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر
ئەو دەستدرێژییانەی دەكرێنە سەر سەروەریی عیراق".
كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێشێلکارییەکانی سەروەری خاکی عیراق و
دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عیراق لە ساڵی 2003ـەوە دەستیپێکردووە، بۆ راگرتنیشی یەکدەنگی
و یەکگرتوویی پێویستە".
"وەکو یەکێتی لەگەڵ ئەوەداین
بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێت و لەگەڵ توندوتیژی نین، دەستوەردانەکانیش بۆئەوە
دەگەڕێتەوە کە بۆچوونێکی جێگیر و یەکدەنگ لە عیراقدا نییە، وڵاتەکە وایلێهاتووە
کە سەروەریەکەی پێشێل دەکرێت"، کەریم شکور وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

