یەكێتی و گۆڕان: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر دوانەخرێت
کوردستان 01:52 PM - 2024-02-11
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ یەکشەممە
١١-٢-٢٠٢٤ یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەئامادەبوونی مستەفا سەید قادر و قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی
کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ یەکخستن و لێکنزیکردنەوەی
بۆچوون و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی
و ئابورییەکانی کوردستان و روبەڕوبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان
بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنفڕاسی بزوتنەوەی گۆڕانی
کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
دواتر پاش تاوتوێکردنی
دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکەوەکارکردنی
یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی
سەبارەت بە پرسە چارەنووسسازەکان.
لە تەوەرێکی دیکەدا قسە لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی
کوردستان کرا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی نابێت کاتی زیاتر بەفیڕۆ بدرێت و پێویستە
هەڵبژاردن بکرێت.
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێم کراو هەردوولا هاوڕابوون پێویستە هەموو
لایەنەکان هاوکاربن بۆ ئەوەی شایستەی دارایی هەرێم تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت
و لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتنێکی ریشەیی و مافی مووچەخۆرانی هەرێم پارێزراو بێت.
هەروەها بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ ئیدارەدانی
باشتر و بە شێوازێک کە خزمەتی باشتری هاووڵاتیان بکرێت.
هاوکات لەدوای کۆبوونەوەکە سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" کۆبوونەکە درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی رابردووی نێوان هەردوولا بووە، لەچوارچێوەی رێکخستنەوەی کاروبارەکانی ئەم دەڤەرە، هەروەها کۆبوونەوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامییان دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

