نوێنەران 'سزای دارایی' پەرلەمانتارە غائیبەکانی دەدات
عیراق 11:00 AM - 2024-02-13
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
هەر پەرلەمانتارێکی عیراق ئامادەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و
لیژنەکان نەبێت سزای دارایی دەدرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:
"بڕیارەکە لەم مانگەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو لە دانیشتنەکانی
پەرلەمان ئامادەنەبون تۆمار دەکرێت و بۆ
هەر غیابێک بڕی یەک ملیۆن دینار لە موچەکەی دەبڕدرێت و کەدەکاتە، یەک لەسەر حەوتی
مووچەکەی".
پەرلەمانتاران سزای یاسایی دەدرێن
وەک سزایەک لەبەرامبەر ئامادەنەبونیان لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و کۆبونەوەی لیژنەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق بڕیاری سزای دارایی بەسەر نوێنەراندا دەدات.
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران ئاماددەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەدەبوون سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان یان ئامادەی کۆبونەوەی لیژنەکان نەبێت، سزای دارایی دەدرێت".
"بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ هەر ئامادە نەبونێکی دانیشتنی پەرلەمان بڕی یەک ملیۆن دینار لەمووچەکەی دەبڕدرێت، هەروەها لەبەرامبەر هەر ئامادەنەبونێک لە کۆبونەوەی لیژنەکان بڕی 500 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت"، د. بڕیار رەشید وای وت.
سزای پەرلەمانتار هەتا وەرگرتنەوەی متمانە دەڕوات
بەپێی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەران کەلە مانگی شوباتەوە جێبەجێ دەکرێت هەر پەرلەمانتارێک یەک ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێت بۆ ئامادەنەبونی یەک دانیشتن و ئەگەر گەیشتە سێ دانیشتن متمانەی لیەک ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێت بۆ ئامادەنەبونی یەک دانیشتن و ئەگەر گەیشتە سێ دانیشتن متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە.
یوسف کلابی ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەگەر هەر پەرلەمانتارێک سێ دانیشتن لەدوای یەک ئامادە نەبێت، سزاکەی زیاتر دەبێت، تا دەگاتە وەرگرتنەوەی متمانەی پەرلەمانتاری".
"پەرلەمانتاران مووچەی مانگانەیان حەوت ملیۆن دینارە، بۆ هەر ئامادەنەبونێکیش لە دانیشتنەکانی پەرلەمان، یەک لەسەر حەوتی مووچەکەی لێدەبڕێت، کەدەکاتە یەک ملیۆن، هەروەها بۆ ئامادەنەبونیش لە کۆبونەوەی لیژنەکان، یەک لەسەر چواردەی مووچەکەی لێ دەبڕێت"، لەبارەی بڕیارەکەشەوە کلابی رایگەیاند: "بڕیارەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەجێی خۆیایەتی و ئێمە کە نوێنەری خەڵکین لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستە زیاتر پابەندی یاسا و بڕیارەکان بین".
لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا 329 ئەندامی پەرلەمان بوونی هەیە و دابەشکراون بەسەر 25 لیژنەی هەمیشەیدا و زیاتر لە دوو ساڵە دەستبەکارن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ١٤/١١/٢٠٢٣، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، بە تۆمەتی (ساختەكردنی ئیمزای پەرلەمانتار لەیس دلێمی) ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراقی هەڵوەشاندەوە و لەوکاتەشەوە تا ئەمڕۆ سونەکان نەیاتوانیوە لەنێوان خۆیاندا کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکەن، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر پەرت بونی فراکسیۆنەکان و ئامادەنەبونی بەشێکی زۆری ئەندامانی پەرلەمان، بەتایبەت پەرلەمانتارانی سوننە دروستکردوەو ئامادەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نابن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

