سەرۆككۆماری عیراق مەرسومی بۆ دەستبەكاربوونی 12 پارێزگار دەركرد
عیراق 06:26 PM - 2024-02-13
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆککۆمار
د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری
عیراق مەرسومی كۆماریی بۆ دامەزراندنی 12 پارێزگاری عیراق دەركرد، كە لە لایەن ئەنجومەنی
پارێزگاکانیانەوە هەڵبژێردراون، بەڵام هێشتا پارێزگار بۆ كەركوك و دیالە هەڵنەبژێردراوە
و پارێزگاری سەڵاحەدین مەرسومی كۆماری بۆ دەرنەچووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی
نوسینگەی رۆژنامەنووسی سەرۆكایەتی كۆمار كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، رۆژی 13/2/2024 سەرۆككۆماری
عیراق مەرسومی بۆ پارێزگاری نوێی بەغدا، بەسرە، نەینەوا، بابل، كەربەلا، واست، زیقار،
نەجەف، ئەنبار، موسەننا، میسان و دیوانییە دەركرد و لە رۆژی دەرچوونی مەراسیمەکەوە دەستبەكار دەبن.
بەگوێرەی
بەدواداچوونی PUKMEDIA، پارێزگاری سەڵاحەدین لەلایەن ئەنجومەنەوە هەڵبژێردراوە
بەڵام مەرسومی كۆماری ماوە بۆ دەستبەكاربوونی، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگاكانی كەركوك
و دیالە پارێزگاریان هەڵنەبژاردووە و هەركاتێك پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگار لە ئەنجومەن
بەڕێوەچوو، ئەوانیش مەرسومی كۆمارییان بۆ دەردەكرێت.
هەڵبژاردنی
ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق لە رۆژی 18/12/2023، بەڕێوەچوو، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەكانی عیراقیش لە رۆژی 21/ 1/ 2024 ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكەی پەسندكر
و بەرەسمی رایگەیاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

