قوباد تاڵەبانی: بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بدرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-02-14
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی لە دەیڤید بێرگەر هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ئەمنی عیراق و كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 14-2-2024، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا مارك سترۆ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم ئامادەی بوو، جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری عیراق و هەرێمی كوردستان. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە هەموو لایەنەكان هەستیاری دۆخەكە لەبەرچاو بگرن، چونكە هەرجۆرە گرژی و هەڵوێستێكی نادروست دەتوانێت سەقامگیری عیراق و كوردستان و ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا هێشتا مەترسی تیرۆر لە عیراق و كوردستان بەردەوامە و داعش و گروپە تیرۆریستییەكان لە دەرفەتێك دەگەڕێن بۆ خۆرێكخستنەوە و تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە، هەربۆیە پێویستیمان بە ئامادەكاری زیاتر هەیە بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كرا. قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە كە پێویستە بە زووترین كات بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بدرێت و لەماوەیەكی نزیكی داهاتوودا هەڵبژاردن بە شێوەیەكی پاك و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

