قەڵغانی نەخۆشخانەی هیوا پێشکەشی خانمی یەکەمی عیراق دەکرێت
کوردستان 09:15 PM - 2024-02-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
دیمەنی وەرگرتنی قەڵغانەکە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-2-2024 بەشداری لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەی منداڵان کرد، کە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەشاری سلێمانی رێکیخستبوو.
خانمی یەکەم لەمیانی رێوڕەسمەکەدا، کە دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لێپرسراو و پزیشك ئامادەیبوون، ئاماژەی بەپێویستی یەکخستنی هەوڵەکان و هەموو تواناکانی بەردەست کرد بۆ دابینکردنی چارەسەرە پێویستەکان و پێداویستی پزیشکی بۆ منداڵانی توشبوی شێرپەنجە لەپێناو دەستەبەرکردنی تەواوی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی پێشکەشیان دەکرێت لە دامەزراوە تەندروستیەکاندا، هاوکات ستایشی رۆڵی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانی کرد لەدابینکردنی چارەسەرە پزیشکییەکان بۆ توشبوانی شێرپەنجە بەتایبەت خێزانە داهات سنوردارەکان .
لەکۆتایی رێوڕەسمەکەشدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد قەڵغانی نەخۆشخانەی هیوای پێشکەشکرا وەک رێزێک لەپای هەوڵەکانی بۆ هاوکاری و گرنگیدان بەتوشبوانی نەخۆشییەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

