سەرۆكکۆمار: بڕگەکانی یاسای کچان و ژنانی رزگاربووی ئێزدی کارابکرێن
عیراق 09:44 PM - 2024-02-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
وێنەی کۆبوونەوەکە
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە مەلا کەریم شکور جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
لە میانی دیدارەکەدا، باس لە پێشهاتە گشتییەکانی وڵات کرا، لەوبارەیەوە سەرۆكکۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی دەرکردنی یاسا پێویستەکان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بەتایبەتی ئەوانەی دەبنەهۆی باشترکردنی بارودۆخی ژیان و ئەو خزمەتگوزارییە بنەڕەتیانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێن.
هەروەها سەرۆكکۆمار ئاماژەیکرد بە بایەخی هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران، کە لەم نێوەندەدا سەرۆکایەتی کۆمار بەردەوامە لە کارەکانی بۆ پێشکەشکردنی ئەو پرۆژەیاسایانەی پەیوەستن بە پێداویستی و خواستی هاووڵاتیانەوە.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر کاراکردنی بڕگەکانی یاسای کچان و ژنانی رزگاربوی ئێزدی، لەم بارەیەوە سەرۆكکۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان نوێنەرانی پێکهاتەکان لەکاتێکدا ئەگەر پێویستبو گۆڕانکاری لە بڕگەکانی یاساکەدا بکرێت.
سەبارەت بە دۆسێی ئاوارەکانیش، سەرۆك کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی کۆتاییهێنان بە دۆسییەکە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان لە دوای نۆژەنکردنەوەی ناوچەکانیان، سەرەڕای پاڵپشتیکردن لە رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ داخستنی کامپی ئاوارەکان لە کۆتایی مانگی تەمموزی داهاتودا.
لای خۆیەوە مەلا کەریم شکور پاڵپشتی خۆی بۆ پێشنیارەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی و جەختیکردەوە لە بایەخی هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی یاسا پێویستەکان و کاری هاوبەش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

