داواکراوێک دوای روبەڕوبوونەوەی لەگەڵ ئاسایش گیانی لەدەستدا
کوردستان 07:26 PM - 2024-02-16
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاماژە بەوەدەکات:"شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٢/١٦ کاتژمێر (١٢)ی شەو لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی (٤٠٥)لەیاسای سزادان، هێزەکانمان بەمەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوێک و جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا لە قەزای چەمچەماڵ هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ع.ع.ج)درا، دوای ئەوەی داوای لێکرا خۆی بەدەستەوە بدات، بەڵام ناوبراو بەچەکی جۆری (دەمانچە) ڕووبەڕووی هێزەکانمان بویەوەو لەئەنجامی ڕووبەڕوبونەوەکەدا تۆمەتبار بە برینداری دەستگیرکرا و ڕاستەوخۆ گوازرایەوە بۆ فریاکەوتنی (نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو)، دواتر گیانی لەدەستدا، ئەو چەکەی لە ڕووبەڕوبونەوەکەدا تۆمەتبار بەکاریهێنابوو دەستی بەسەرداگیرا.
راشیگەیاندووە:" (ع.ع.ج) پێشینەی تاوانی هەبووە و بەر لە سێ مانگ لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراوە بە تاوانی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و هەڕەشەکردن لە هاوڵاتیان و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت بۆ ئەم مەبەستە ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە، دواتر دادگا بە کەفالەت ئازادی کردووە، هەروەها تۆمەتبار بۆ دزیکردن لەشەودا چۆتە سەر خوێندنگەی (ف.ق) لەگەڕەکی ئازادی چەمچەماڵ".
هەر لە روونکردنەوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکردووە:"تۆمەتبار بەردەوام بووە لە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیمان دوای لێکۆڵینەوە و چاودێری وورد و خستنەڕووی بەڵگەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بۆ جاری دووەم فەرمانی دەستگیرکردن بە ماددەی (٤٠٥)بۆ تۆمەتباری سەرەکی (ع.ع.ج) و هاوکارەکەی (ئ.م.ت)دەرکرا، لە ٢٠٢٤/٢/١٦ تۆمەتبار (ئ) دەستگیرکرا و دانی بەوەداناوە کە چەندین جار لەگەڵ (ع.ع.ج)لەناو قەزای چەمچەماڵ تەقەیان کردووە و سەرانەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

