سەرۆککۆماری عیراق فەرمانی دەستبەکاربونی پارێزگاری سەڵاحەدین رەتدەکاتەوە
عیراق 10:21 PM - 2024-02-17
PUKMEDIA
سەرۆککۆماری عیراق
د. لەتیف رەشید سەرۆککۆمارى عێراق رەتیدەکاتەوە، فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ پارێزگاری نوێی سەڵاحەدین دەربکات و "داوا لەئەنجوومەنی پارێزگاکە دەکات کەسێکی شایستە هەڵبژێرن" .
لە نووسراوێکدا کە رۆژی 12ی 2ی 2024 بە ژمارە 1/41/67 ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدینی کردووە، رایدەگەیەنێت:" هەڵبژاردنی ئەحمەد عەبدوڵا جبوری وەکو پارێزگاری سەڵاحەدین پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بووە".
لەنوسراوەکەدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە و وەڵامی سەرۆکایەتی کۆمارە بۆ نوسراوی ژمارە 460ی رۆژی 4ی2ی2024ی ئەنجومەنی پارێزگاکە و دەڵێت:" پارێزگارى هەڵبژێردراوی سەڵاحەدین لە چەندین دۆسیەی یاساییدا سزادراوە و بە لێبوردنی گشتی ئازادکراوە، هەروەها لە چەندین کەیسی دیکەدا بە کەفالەت ئازادکراوە" بۆیە داوایان لێدەکات:" جارێکی دیکە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگار بکاتەوە و کاندیدێک هەلبژێرن کە سەرجەم مەرجەکانی تێدابێت".
لیتسی چوارچێوەی هەماهەنگی کە خاوەنی سێ کورسییە لە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە کۆی 15 کورسی، داوای پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن یاخود جێگری پارێزگاریان کردووە.
رۆژی 4ـى 2ـى 2024، ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، بەدەنگی نۆ ئەندام لە کۆی 15 ئەندام، ئەحمەد عەبدوڵا جبوری (ئەبو مازن)ى بە پارێزگای سەڵاحەدین هەڵبژارد.
لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆککۆماری عیراق مەرسومی دەستبەکاربوونی بۆ 12 پارێزگار دەرکرد، بەڵام هێشتا مەرسوم بۆ پارێزگارەکانی کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین دەرنەکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

