چەمچەماڵ... ١٧٢ رووفاتی ئەنفالکراوان بەخاکدەسپێردرێن
کوردستان 12:20 PM - 2024-02-20
ئەرشیف
بەشێک لەڕووفاتی ئەنفالکراوان
سبەینێ لە مەراسیمێکی شایستەدا رووفاتی ١٧٢ ئەنفالکراوی گەرمیان دوای نزیکەی ٥ ساڵ
لەدەرهێنانەوەیان بەخاکدەسپێردرێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی
رۆژنامەوانی خانمی یەکەمی عیراق کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە و ئاماژە بەوەدراوە:" سبەینێ
لە مەراسیمێکی شایستەدا رووفاتی ١٧٢ ئەنفالکراوی گەرمیان لەچەمچەماڵ بەخاکدەسپێردرێن،
کە بۆماوەی ٤ ساڵ و ٦ مانگە لە پزیشکی دادی بەغدا مابوونەوە".
هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:"
هەوڵەکانی خانمی یەکەمی عیراق لەچوارچێوەی ئەو داواکارییانەدا هاتووە، کە لەلایەن
کەسوکاری قوربانییەکانەوە داوای لێکرابوو رووفاتەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە".
وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان بەردەوامە
ماوەی
چەند رۆژێکە لەسەر داوای خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، تیمێکی
تایبەت بۆ خوێن وەرگرتن لەکەسوکاری قوربانییەکان گەیشتوونەتە چەمچەماڵ و بەمەبەستی
ناسینەوەی رووفاتەکان پشکنینی DNA بۆ وارسی ئەنفالکراوەکان دەکەن.
پەری
نوری عەزیز راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆمار لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند:
"لە رۆژی ١٧-٢-٢٠٢٤ ەوە وەرگرتنی سامپڵی خوێن لەلایەن تیمێكی پزیشكی دادی
عیراقەوە لە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەستیپێكردووەو پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، كە
لەسەر داوای خانمی یەكەمی عیراقیش پڕۆسەكە جێبەجێ دەكرێت".
"پاش
وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان پڕۆسەی پشكنینی DNA، لە بەغدا دەستپێدەكات و بەپێی یاسا پێویستە حكومەتی عیراق تێچووی
پشكنینەكان بگرێتە ئەستۆ، پاش پشكنینیش راستەوخۆ مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی رووفاتەكان
دەستپێدەكات" پەری نوری عەزیز وادەڵێت.
زیاتر لە ٤٠ رۆژە رووفاتەکان لەهەرێمن
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی ١٣-١-٢٠٢٤ لەمەراسیمێکی شایستەدا رووفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا وەرگیرانەوە و گەڕێنرانەوە خاکی نیشتمان و بڕیارە سبەینێ ٢١-٢-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانیان و کەسایەتی حکومی و حزبی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری کونسوڵخانەکان و کەسایەتی ئاینی رووفاتی ئەو ١٧٢ ئەنفالکراوە بەخاکپسێردرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

