کۆمسیۆن پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردن لەهەرێم دەکات
کوردستان 01:48 PM - 2024-02-20
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق داوا دەکات هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران دوابخرێت، چونکە ناتوانرێت لەمانگی ئایاردا پرۆسەکە بەڕێوەببات.
ناتوانرێت مانگی ئایار هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاندووە:" ناتوانرێت
لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجامبدات".
لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا کە
یۆنامی بەشداربوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پیشنیازیکردووە،
کە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دوابخرێت،
چونکە لەو وادەیەی پێشتر دیاریکرابوو کە مانگی ئایار بوو ناتوانێت هەڵبژاردن
ئەنجام بدات".
سەرۆکایەتی هەرێم: هاوکاری پڕۆسەی هەڵبژاردنین
هاوکات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات: "سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە ڕابردوودا هەنگاوی جدییان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ههڵناوه و ئەرکی ياساييى خۆیان بەجێ گەیاندووە، ئێستاش بە هەمان پەرۆشی و ڕژدييهوه هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت".
کۆمسیۆن چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییە
پێشتر جومانه غهلای له لێدوانێكی تایبهتدا به سایتی رهسمی یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاندبوو:
"كۆبونهوهی ئهمڕۆمان لهگهڵ سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بۆ
دیاریكردنی وادهیهكی پێشنیازكراوه بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان، لهگهڵ
ئهوهشدا چاوهڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵی دهكهین بۆ یهكلایی كردنهوهی
سكاڵاكان لهسهر یاسای ههڵبژاردن لهههرێمی كوردستان".
"دادگای باڵای فیدراڵی دهبێت كێشهكانی بازنهكانی ههڵبژاردن
یهكلایی بكاتهوهو بڕیاری لهسهر بدات و ئهمهش گۆڕانكاری له بهرنامهی
كاردا دهكات و دواتریش كۆمسیۆن پێویستی بهچوار مانگ ههیه بۆ بهڕێوهچوونی
پرۆسهی ههڵبژاردن"، جومانه غهلای وای وت.
تائێستا دادگای فیدراڵی 11 جار دانیشتنی دادگاكهی لهسهر
سكاڵایهكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یاسای ههڵبژاردن دواخستووه و نەیتوانیوە
ئەو پرسه یهكلابکاتەوە، هاوکات لەبارەی
سکاڵاکەشەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاندووە:" یەکێتی سورە لەسەر
سکاڵاکەیی و بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە سکاڵاکەی بکشێنێتەوە".
پێشتریش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدابوو کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە کە لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات، بەڵام کۆمسیۆن ئەو وادەیەی رەتکردەوە داوایکرد هەڵبژاردن بۆ ماوەی مانگێک لەو وادەیەی سەرۆکایەتی هەرێم داوایکردووە دوابخرێت.
PUKMEDIAهەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

