هێزە ئەمنییەکانی دهۆک رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەستگیردەکەنەوە
کوردستان 04:32 PM - 2024-02-22
ئەرشیف
رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی
رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆکەوە دەستگیرکرایەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان:" لەساڵی رابردوودا زۆرترین پێشێلکاری کە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کراون لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بوون، کە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان بووە".
دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان لەدهۆک زەنگێکی مەترسیدارە
رێکخراوی پەیامنێران لەراگەیەنراوێکدا ئیدانەی
دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەکات و ئاماژە بەوەدەکات:" دەستگیرکردنی
رۆژنامەنووسان و هەڵکوتانە سەریان لەپارێزگای دهۆک زەنگێکی مەترسیدارە و پێمان دەڵێت
گیان و ژیانی رۆژنامەنووسان پارێزراو نییە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ بنەماکانی ئازادی
کاری رۆژنامەنووسی یەکناگرێتەوە".
هەر لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە:" داوا لە هێزە ئەمنییەکان
دەکەین ، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان بەبێ مۆڵەتی دادوەر بوەستێنن".
زۆرترین پێشێلکاری لە هەولێر و دهۆک بوون
لەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر بە
رۆژنامەنووسان و كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندن کراون، پارێزگای هەولێر پلەی یەكەمی
بە 78 حاڵەت وەرگرتووە، پاشانیش پارێزگای دهۆك دێت كە 37 پێشێلكاری تێدا
ئەنجامدراوە، هاوكات كەمترین پێشێلكاری لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانییە، كە بە
هەردوو پارێزگاكە تەنها 21 حاڵەت تۆمار كراوە.
پێشتر هۆزان
قادر سەرۆكی رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدانی رۆژنامەنووسان لەبارەی
پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لەساڵی رابردوودا، بە سایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "لەكۆی 136 پێشێلكاری كە
بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كراوە، زۆرترین پێشێلكاری لە پارێزگای هەولێر بووە كە
78 پێشێلكارییە، هەروەها پارێزگای دهۆك بە پلەی دووەم دێت كە 37 پێشێلكاری تێدا
ئەنجامدراوە، هەر بەپێی ئامارەكان، پارێزگای هەڵەبجە كەمترین پێشێلكاری بەرامبەر
بە رۆژنامەنووسان تێدا ئەنجامدراوە كە 10 پێشێلكاری بووە، هاوكات پارێزگای سلێمانی
لەدوای هەڵەبجە بەپلەی دووەم دێت كە كەمترین پێشێلكاری رۆژنامەنوسانی تێدا
ئەنجامدراوە كە 11 حاڵەت بووە".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢-٢-٢٠٢٤هێزێکی ئەمنی
هەڵیانکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەنووس (ئومێد بەرۆشکی) خاوەنی دەزگایی (ڕاست میدیا )
لەشاری دهۆک و دەستگيرییانکرد".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

