ئەنجومەنی سیاسی توركمان: رێز لەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەگرین
کوردستان 01:20 PM - 2024-02-25
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجومەنی سیاسی توركمان لە هەولێر
ئەنجومەنی سیاسی توركمان لە هەولێر، لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە رایدەگەیەنن: "رێز لەهەر بڕیارێک دەگرن كە لە دادگای فیدراڵییەوە دەربچێت"، هاوكات داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكەن دەستێوەردان لەكاروباری توركمانەكان نەكەن، دەشڵێن: "هیچ پەیوەندییەكمان بەو قسەو هەڵوێستانەوە نییە كە حزبە سیاسییەكان لەبارەی بڕیارەكانی دادگاوە دەیكەن".
لایەنە سیاسییەكان دەستوەردان لەكاروباری توركمانەكان نەكەن
ئەنجومەنی سیاسی توركمان لە هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق خستەڕوو و رایانگەیاند: "وەك عیراقییەك رێز لەهەر بڕیارێک دەگرین كە لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە دەربچێت، وەك ئەنجومەنی سیاسی توركمانی شاری هەولێر و نوێنەری توركمانەكانیش داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكەین لە كوردستان و عیراق رێز لە یاسا بگرن و دەستێوەردان لەكاروباری توركمانەكان نەكەن".
راشیانگەیاند: "وەك توركمانەكان هیچ پەیوەندییەكمان بەو قسەو هەڵوێستانەوە نییە كە حزبە سیاسییەكان لەبارەی بڕیارەكانی دادگاوە دەیكەن، بەڵكو وەك توركمانێكی رەسەنی هەولێر دەنگی هەولێرییەكان دەگەیەنین و تاكە داوای خەڵكی رەسەنی هەولێرو توركمانەكان ئەوەیە كە مافمان پارێزراوبێت".
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 21-2-2024 دوای 11 جار دواخستن، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر سكاڵایەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە تایبەت بوو بەپێنج ماددە لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەركرد.
دەقی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

