سەرۆكکۆمار گەیشتە جەزائیر
عیراق 11:16 AM - 2024-03-01
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆکی جەزائیر
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆكکۆماری عیراق، ئەمڕۆ
هەینی 1-3-2024، بەمەبەستی بەشداریکردن
لە کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز گەیشتە جەزائیر.
لەگەڵ
گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی هەواری بومدیان، سەرۆكکۆمار لەلایەن عەبدولمەجید تەبون سەرۆکی
جەزائیرەوە بە مەراسیمێکی رەسمی پێشوازی لێکرا، کە تێیدا سرودی نیشتمانیی عیراق و
جەزائیر لێدران و دواتر پاسەوانی شەرەفیان پشکنی.
سەردانەکەی سەرۆك کۆمار لە وەڵامی بانگهێشتێکی
رەسمیی عەبدولمەجید تەبون سەرۆکی جەزائیر دێت بۆ بەشداریکردن لە حەوتەمین لوتکەی
سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکان لە کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز (GECF).
لەو سەردانەدا، وەفدێکی حکومی یاوەریی سەرۆك
کۆمار دەکات، کە پێکهاتوە لە د.حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیران و وەزیری نەوت، عەدنان عاشور عەدنان ئەندامی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی
نوێنەران، د.عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی راوێژکاران و شارەزایان لە سەرۆکایەتی
کۆمار، د.محەمەد حسێن بەحرلعلوم بریکاری وەزارەتی
دەرەوە، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و ژمارەیەک
لێپرسراو و راوێژکار.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

