په‌رله‌مانتاره غائیبهكان 170 ملیۆن دینار سزادران
کوردستان 12:12 PM - 2024-03-03
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
سزای دارایی به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی عیراق دا جێبه‌جێكرا،
كه‌له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌كان ئاماده‌نابن و 170 ملیۆن دینار
كۆی سزای دارایی غیابی مانگی شوباتی ئه‌مساڵه كه له‌ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بڕدراوه کە پەرلەمانتارانی کوردیشی تێدایە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"
بڕی 170 ملیۆن دینار سزای دارایی ئه‌و پهرلهمانتارانهبووه كه له دانیشتنه‌كانی
نوێنه‌ران، یان لیژنه‌كاندا ئاماده‌نه‌بوون و غیاب دراون".
" یه‌ك ملیۆن دینار سزای یه‌ك دانیشتنی په‌رله‌مانه و بڕی 500 هه‌زار دیناریش سزای غیابه بۆ هه‌ر ئه‌ندامێك كهلهكۆبوونهوهی لیژنه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بێت". سه‌رچاوه‌كه وایوت.
په‌رله‌مانتاران سزای یاسایی ده‌درێن
وه‌ك سزایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌نه‌بونیان له دانیشتنه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری
سزای دارایی به‌سه‌ر نوێنه‌راندا سه‌پاند و بڕیاره‌كه له‌م مانگی شوباتی 2024ه‌وه
جێبه‌جێكراو كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له په‌رله‌مانتارانی
فراکسیۆنەکان بە نوێنەرە کوردەکانیشەوە ئامادده‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان نه‌ده‌بوون،
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌یی دانیشتنه‌كانی
ئه‌نجومه‌نه‌كه یان ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان نه‌بێت، سزای دارایی بدرێت".
"به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ هه‌ر ئاماده نه‌بوونێكی دانیشتنی په‌رله‌مان بڕی یه‌ك
ملیۆن دینار له‌مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئامادهنهبوونێك
له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان بڕی 500 هه‌زار دیناری لێده‌بڕدرێت"، د. بڕیار
ره‌شید وای وت.
سزای په‌رله‌مانتار هه‌تا وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه ده‌ڕوات
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌له
مانگی شوباته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت هه‌ر په‌رله‌مانتارێك یه‌ك ملیۆن دینار سزای
دارایی ده‌درێت بۆ ئاماده‌نه‌بوونی له‌یه‌ك دانیشتن و ئه‌گه‌ر غیابی گه‌یشته سێ
دانیشتن متمانه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
یوسف كلابی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك
سێ دانیشتن له‌دوای یه‌ك ئاماده‌نه‌بێت، سزاكه‌ی زیاتر ده‌بێت، تا ده‌گاته وه‌رگرتنه‌وه‌ی
متمانه‌ی په‌رله‌مانتاری".
"په‌رله‌مانتاران مووچه‌ی مانگانه‌یان حه‌وت ملیۆن دیناره،
بۆ هه‌ر ئامادهنهبونێكیش له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، یه‌ك له‌سه‌ر حه‌وتی
مووچه‌كه‌ی لێده‌بڕێت، كه‌ده‌كاته یه‌ك ملیۆن، هه‌روه‌ها بۆ ئامادهنهبونیش له
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان، یه‌ك له‌سه‌ر چوارده‌ی مووچه‌كه‌ی لێ ده‌بڕێت"، له‌باره‌ی
بڕیارهكهشهوه كلابی رایگه‌یاند: "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
له‌جێی خۆیایه‌تی و ئێمه كه نوێنه‌ری خه‌ڵكین له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویسته
زیاتر پابه‌ندی یاسا و بڕیاره‌كان بین".
له‌خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا 329 ئه‌ندامی
په‌رله‌مان بوونی هه‌یه و دابه‌شكراون به‌سه‌ر 25 لیژنه‌ی هه‌میشه‌یدا و زیاتر له
دوو ساڵه ده‌ستبه‌كارن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

