رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-03
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
سەرۆكی هەرێم وادەیەكی نوێی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد كە بڕیارە رۆژی 10-06-2024 بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ یەك شەممە 3-3-2024 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئیمزا كرد.
رۆژی هەڵبژاردن دیاریی كرا
لە راگەیەنراوێكدا كە لەسایتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: "لەسەر فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە فەرمانەكەدا پاڵپشت بە بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بە دیاریكردنی ڕۆژی 10-6-2024 بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".
بەپێی فەرمانەكە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەم فەرمانە، هەر ئەمڕۆش لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت.
كۆمسیۆنی عیراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات و وتەبێژی كۆمسیۆنەكەش دەڵێت: "گەرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف دەدەین".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: "كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە پێی یاسای هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات، هاوكات كۆمسیۆن كۆمەڵێك رێنمایی و بڕیار دەردەكات، لەگەڵ ئەو تۆمارو ئامێرانەی لەبەردەستدا هەیە، گەرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف دەدات".
"كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پشت بە تۆماری دەنگدەرانی عیراق دەبەستێت، چونكە پێی وایە تۆمارەكەپاككراوەتەوە لەدەنگی مردو و زیادەو هەروەها لەدایكبووانی ساڵی 2006 یش كە بۆ ئەمساڵ مافی دەنگدانیان هەیە زیاد كراون" جومانە غەلای وادەڵێت.
سەرۆكایەتی هەرێم و كۆمسیۆنی عیراق كۆبوونەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەیەكی نوێی بۆ هەڵبژاردن دیاریی كردو رۆژی 10-6-2024 ی وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشانكرد.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆكایەتیی هەرێم و وەفدی باڵای كۆمسیۆنی عیراق لەهەولێر كۆبوونەوەو هاوڕابوون لەبارەی دیاریكردنی كاتێكی دیكە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، چونكە كۆمسیۆن پێیوابوو ئەو وادەیەی پێشتر لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دیاریی كرابوو بۆ هەڵبژاردن كە رۆژی 25-2-2024 بوو، ناتوانن هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبەرن، هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە رۆژەكانی 1-10-2022 و دواتر 18-11-2023 و پاشانیش 25-2-2024 ی بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرد، بەڵام بەهۆكاری جیاجیا رەتكرانەوە.
زیاتر لە 3 ملیۆن و نیو دەنگدەر لەهەرێم هەیە
بەپێی زانیارییەكانی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، 3 ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەر هەن و لەو ژمارەیەش تائێستا 2 ملیۆن و 842 هەزار و 503 دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان بۆ كراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

