یەکەم ئاهەنگی دەرچون بۆ 1838 خوێندکاری خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی رێکخرا
کوردستان 04:25 PM - 2024-03-04
PUKMEDIA
ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی
زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی دەرچوانی بۆ هەزار و 838 خوێندکارانی خوێندنی باڵا سازکرد، کە 750 دەرچوو تێیدا بەشدار بوون.
د. یۆهان عوسمان بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و رۆشنبیری زانکۆی سلێمانی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ 4-3-2024 یەکەمین ئاهەنگی دەرچوان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا کە دەرچوانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا بوو، بۆ ساڵەکانی 2018 هەتا 2024 لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا".
"لە ئاهەنگەکەدا زیاتر لە 750 دەرچووی خوێندنی باڵا بەشداربوون، کە بۆ یەکەم جاربوو لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی دەرچون بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا ئەنجام بدرێت"، د. یۆهان وای وت.
خوێندکاری ساڵانی 2018 هەتا 2024 بوون
بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و رۆشنبیری زانکۆی سلێمانی راشیگەیاند: "لە ساڵی 2018 هەتا 2024 هەزار و 838 خوێندکاری خوێندنی باڵا بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرایان لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوەو لەو ژمارەیەش زیاتر لە 750 خوێندکار بەشداری یەکەمین مەراسیمی ئاهەنگی دەرچوانی خوێندنی باڵایان کرد.
مەراسیمەکە بە ئامادەبونی د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و د. کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی و راگرانی کۆلێژەکان لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

