چوار بازنه‌یی و 100 كورسی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان جێگیركرا
کوردستان 05:30 PM - 2024-03-04
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌كرێت به‌چوار بازنهوهو ١٠٠ كورسیش به‌سه‌ر چوار بازنه‌كه‌دا دابه‌شده‌كرێن، وته‌بێژی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت:" هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ده‌رگای هاوپه‌یمانێتیش بۆ حزبه‌كان ده‌كرێته‌وه".
كۆمسیۆن رێنماییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوان حزبه‌كانی په‌سەند كرد
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:" كۆمسیۆن رێنماییه‌كانی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرد و به‌پێی رێنماییه‌كه هه‌ر حزبێك بۆی هه‌یه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حزبێكی دیكه ببه‌ستێت و له‌كۆمسیۆن ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه تۆماربكات".
"هاوكات كۆمسیۆن رێنماییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوان حزبه‌كانیشی په‌سندكرد، كه هه‌ر حزبێك ده‌توانێت له‌یه‌ك بازنه‌دا ته‌نها یه‌ك هاوپه‌یمانێتی ئه‌نجام بدات، یاخود ده‌توانێت به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداربێت و ناوی كاندیده‌كانی بۆ كۆمسیۆن بنێرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ حزبێك بۆی نییه له‌یه‌ك بازنه‌دا دوو هاوپه‌یمانێتی ئه‌نجام بدات"، جومانه غه‌لای وایوت.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان چوار بازنه ده‌بێت
دادگای فیدراڵی له چوارچێوه‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، كه له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆماری كردبوو، له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ بڕیاریدا "هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له ١٠٠ كورسی پێكبێت و نابێت هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌چوار بازنه‌ش كه‌متر بێت".
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق راشیگه‌یاند:"هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له ١٠٠ كورسی پێكدێت، كه بۆ پارێزگای سلێمانی ٣٨ كورسی و بۆ پارێزگای هه‌ولێر ٣٤ كورسی و بۆ پارێزگای دهۆكیش ٢٥ كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ٣ كورسی ده‌بێت".
"هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر چوار بازنه‌دا دابه‌شكراون، كه بازنه‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه)ن"، جومانه غه‌لای وایوت.
مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون راده‌گه‌یه‌نرێت
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌رگای خۆتۆماركردن بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌كاته‌وه و مه‌رجه‌كانی خۆكاندیدكردنیش راده‌گه‌یه‌نێت.
جومانه غه‌لای ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"كۆمسیۆن له ٥-٣ هه‌تا ١٤-٣ ده‌رگای خۆتۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌كاته‌وه و حزبه‌كان ده‌توانن له‌و واده‌یه‌دا ناوی حزبه‌كان و ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه و ناوی كاندیده‌كانیان بۆ كۆمسیۆن بنێرن".
"هه‌موو كاندیدێك ده‌بێت مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونی تێدابێت، كه پێویسته ته‌مه‌نی له ٢٥ ساڵ كه‌متر نه‌بێت و خوێنده‌وار بێت و هیچ تاوانێكی ئهنجامنهدابێت، هاوكات له‌ڕابردوودا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حزبی به‌عسه‌وه نه‌بوبێت و دانیشتووی ئه‌و بازنه‌یه بێت كه خۆی تێدا كاندید ده‌كات"،وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن واده‌ڵێت.
سه‌رۆكی حزب ده‌توانێت داوای كشانه‌وه له‌هه‌ڵبژاردن بكات
به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن حزبه‌كانی هه‌رێم ناتوانن له‌یه‌ك بازنه‌دا هاوپه‌یمانێتی ئه‌نجام بده‌ن و لیستی سه‌ربه‌خۆشیان هه‌بێت، هه‌ر حزبێكیش بیه‌وێت له هه‌ڵبژاردن بكشێته‌وه پێویسته پێش دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی بڕیار بدات.
له‌باره‌ی چۆنێتی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان و كشانه‌وه‌ی حزبه‌كان له هه‌ڵبژاردن وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:" هه‌ر حزبێك بیه‌وێت له هه‌ڵبژاردن بكشێته‌وه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حزبێكی دیكه‌دا بكات، به نوسراوی ره‌سمی كه پێویسته له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن بكرێت داوای كشانه‌وه له‌كۆمسیۆن بكات".
"هیچ حزبێك ناتوانێت له‌یه‌ك بازنه‌دا لیستی سه‌ربه‌خۆ و هاوپه‌یمانێتی هه‌بێت، هاوكات سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه‌ی كه له‌كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناوی خۆیان تۆمارده‌كه‌ن، ده‌بێت بڕی ٥ ملیۆن دینار وه‌ك بارمته بده‌نه كۆمسیۆن، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حزبه‌كه"، جومانه غه‌لای ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو.
زیاتر له ٧٦ هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێ داوای كارتی ده‌نگدان ده‌كه‌ن
له‌دوو مانگی رابردوودا زیاتر له ٨١ هه‌زار كه‌س كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و زیاتر له ٧٦ هه‌زار كه‌سیش بۆ یه‌كه‌مجار داوای كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان كردووه.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه و دروستكردنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان له‌هه‌رێمی كوردستان وته‌بێژی كۆمسیۆن رایگه‌یاند:" له ١ی كانونی دووه‌مه‌وه هه‌تا ٢٩ی شوبات، ٨١ هه‌زار و ٧٠٤ كارتی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ته‌وه به ده‌نگده‌ران، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له هه‌ولێر ١٦ هه‌زار و ٥١١ كارت و له‌سلێمانی ٥١ هه‌زار و ١٤ كارت و له دهۆكیش ١٤ هه‌زار و ١٧٩ كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بووه".
"هاوكات هه‌تا ٢٨-٢-٢٠٢٤ له‌هه‌رێمی كوردستان ٧٦ هه‌زار و ٤٨٤ كه‌س بۆ یه‌كه‌مجار ناوی خۆیان له تۆماری ده‌نگده‌رانی كۆمسیۆن تۆماركردووه، كه له‌هه‌ولێر ٣٤ هه‌زار و ٨٨٨ كه‌س و له سلێمانی ٢٠ هه‌زار و ٣٥٧ كه‌س و له‌دهۆكیش ٢١ هه‌زار و ٢٠٣ كه‌س بوون"، جومانه غه‌لای وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

