سەرۆككۆمار ستایشی قوربانیدانی ژنانی عیراق دەكات
عیراق 03:43 PM - 2024-03-07
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆك كۆمار بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنان پێشوازی لە ژمارەیەك ژن دەكات
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق پێشوازیكرد لە ژمارەیەك ژنە چالاكوان و نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، كە لە پەراوێزی چالاكییەكانی سەرۆكایەتی كۆماردا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە سەردانیان كرد.
لە سەرەتای دیدارەكەدا، كە رۆژی پێنج شەممە 7-3-2024 لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆككۆمار بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی لە ژنانی عیراق كرد، هیوای پێشكەوتنی بەردەوام و سەركەوتنی بۆ خواستن لە راپەڕاندنی كارەكانیان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی خێزانەكانیان.
سەرۆككۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی پشتیوانیكردن لە تواناكانی ژنان و بەشداریكردنیان لە سەرجەم ئاستەكان و پۆستەكانی بڕیاردان و دەستەبەركردنی نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانە بۆیان لە رەخساندنی دەرفەتە یەكسانەكاندا. هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆكایەتی كۆمار چەندین پرۆژەیاسای رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە بۆ پەسندكردنیان، كە پەیوەستن بە بەهێزكردنی توانای ژنان و رۆڵیان لە بنیاتنانەوە و پێشكەوتنی عێراقدا. سەرەڕای پێشكەشكردنی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆیان لە سەرجەم بوارە جۆراوجۆرەكاندا بە ئامانجی بەدەستهێنانی گشت مافەكانیان.
هەروەها سەرۆككۆمار ستایشی قوربانیدانی ژنانی عیراقی كرد لە بەرەنگاربونەوەی رژێمە دیكتاتۆرییەكان و بەرپەرچدانەوەی باندە تیرۆریستییەكان، كە نایابترین داستانەكانی خۆڕاگری و بەرهەڵستی و قوربانیدانیان لەم چوارچێوەیەدا بەرجەستە كردووە.
لەلایەن خۆیانەوە، ئەندامانی وەفدەكە ویستی خۆیان بۆ بەشداریكردنی راستەقینە و كاریگەر لە بوارەكانی ژیانی سیاسی و رۆشنبیری و ئابوری و هاوبەشیكردن لە بەدیهێنانی گەشەسەندنی هەمەلایەنە نیشاندا، هەروەها پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆككۆمار دەربڕی، كە بەردەوام پاڵپشتی لە ژنانی عیراق دەكات بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان و بەدەستهێنانی مافەكانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

