پەرلەمان بڕیاریدا دەرچەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک بدۆزێتەوە
عیراق 05:13 PM - 2024-03-10
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا کە بڕگەیەک بۆ دانیشتنی سبەینێ پەرلەمان
زیادبکرێت، بۆ ئەوەی
بتوانرێت کاندیدەکانی سەرۆکی پەرلەمان بگۆڕن و دەرگای خۆپاڵاوتن سەرلەنوێ بکرێتەوە.
بڕگەیەک بۆ دانیشتنی سبەینێ زیاد دەکرێت
د بریار رەشید
ئەندای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"دوای ئەوەی ئیمزا بۆ گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کۆکرایەوە،
گۆڕانکاریەکە خرایە دانیشتنی داهاتوو".
"گۆرانکارییەکە
بۆ ئەوەیە کە سەرۆکی پەرلەمان بە زۆرینەی رەها هەڵبژێردرێت و کۆتای بە گرێکوێرەی هەڵبژاردنی
سەرۆکی پەرلەمان بهێنرێت"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
هاوکات کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نەێنەرانی
عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی
عیراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لەسەر زیادکردنی بڕگەیەک لەدانیشتنی سبەینێ بۆ هەمواری
ناوخۆی پەرلەمان و بەپێی هەموارەکە دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی
پەرلەمان دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت کاندیدەکان بگۆڕن و دەرگای خۆپاڵاوتن سەرلەنوێ
بکاتەوە".
سەرۆککۆمار: پەلەبکرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان
ئەمە لەکاتێکدایە
کە د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دا رایگەیاند: "بۆ ئەوەی ئەزموونی دیموکراسیمان سەربکەوێت، ئێمە
وەک سەرکردە سیاسییەکان و خاوەن بڕیار، پێویستە ئەو دامەزراوانە تەواو بکەین کە لە
دەستووردا دیاریکراون، کە گرنگترینیان ئەنجومەنی فیدراڵییە".
"بەم
بۆنەیەشەوە داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەم، کە پەلە بکەن لەهەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ داڕشتنی ئەو یاسایانەی کە خزمەتی وڵات و هاووڵاتیان دەکات"،
سەرۆک کۆمار وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

