زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگدەر لەهەرێم مافی دەنگدانیان نییە
کوردستان 12:26 PM - 2024-03-12
PUKMEDIA
کارتی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران
وادەی تۆماری دەنگدەران کۆتاییهات و نزیکەی ١٢٥ هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران تۆمارکردووە، کە لەو ژمارەیە زیاتر لە ٤٢ هەزار دەنگدەر بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، هاوکات زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران تۆمارنەکردووە و بەوپێیەش مافی دەنگدانیان نابێت.
نزیکەی ١٢٥ هەزار دەنگدەری نوێ تۆمارکراون
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ١٠-٣-٢٠٢٤ کۆتایی بە
پرۆسەی تۆماری دەنگدەران هات، بەکۆی گشتیش ١٢٤ هەزار و ٦٦٧ دەنگدەر لەپرۆسەکەدا خۆیان
تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش ٤٢ هەزار و ١٤ دەنگدەر بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردن
دەکەن کە موالیدیان ٢٠٠٦ە".
"لەهەولێر ٦٢
هەزار و ٧٧٧ دەنگدەر و لەسلێمانی ٣٦ هەزار و ٩٢ دەنگدەر و لە دهۆکیش ٢٥ هەزار و
٧٩٨ دەنگدەر لەپرۆسەکەدا ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری دەنگدان تۆمارکردووە، کە
لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تا ١٠-٣-٢٠٢٤ بەردەوام بوو"، وتەبێژی کۆمسیۆنی
عیراق وایوت.
نزیکەی ٣ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە
زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری
بایۆمەتری دەنگدانی عیراق تۆمارنەکردووە و مافی دەنگدانیان نییە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەکۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار و ٣٦٠
دەنگدەر هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢ ملیۆن ٩٠٠ هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە
تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە و ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن".
"ئەو هاووڵاتیانەی ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا
نەبیت مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان نابێت، کە ژمارەیان
زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگدەرە"، جومانە غەلای وایوت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە
کۆبونەوەی دادگای فیدراڵیدا کە رۆژی ٢١-٢-٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، دادگاکە بڕیاریدا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراقەوە بەڕێوەببرێت و لە چوار بازنە كەمتر نەبێت، هاوكات 11 كورسی پێكهاتەكان لە
پەرلەمانی كوردستان بە نادەستوری ناسێندرا و بڕیاریدرا كورسی پێكهاتەكان لە
پەرلەمانی كوردستان هەڵبوەشێتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا پێكهاتەكان دەتوانن لەو 100
كورسییەی دادگای فیدراڵی کە بۆ پەرلەمانی كوردستانی دیاریكردووە، نوێنەری خۆیان
بنێرنە پەرلەمان و داكۆكیكاریان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

