د. نەرمین مەعروف: عیراق مووچەی مانگی ئادار بەبێ هەژماری بانكی نانێرێت
کوردستان 03:17 PM - 2024-03-13
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی وەزیری دارایی عیراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران
وەزیری دارایی عیراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێی راگەیاندن: "بەهیچ شێوەیەك بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم كار بە هەژماری من ناكەین و بۆ مووچەی مانگی شوباتیش حكومەتی هەرێم لیستی هەر وەزارەتێكی بەداتاو زانیارییەوە ناردبێت، پاش وردبینی مووچەی وەزارەتەكەمان ناردووە"، ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت: "وەزیری دارایی پێیڕاگەیاندین، مووچەی مانگی ئادار بەبێ هەژماری بانكی نانێرین.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی لیژنەكەمان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق پێی راگەیاندین، ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران نێردراوە بەپێی ئەو خشتەیە بووە كە حكومەتی هەرێم ناردوویەتی، بۆیە بڕەكەی 560 ملیار دینارە، لە كاتێكدا مانگی یەكی ئەمساڵ 618 ملیار دینار بۆ مووچە نێردراوە، لەكاتێكدا ئەو 618 ملیار دینارە بەپێی لیستی مووچە نەبووە بەڵكو لەكۆی تەرخانكراوی مووچە بووە".
عیراق مووچەی مانگی ئادار بەبێ هەژماری بانكی نانێرێت
راشیگەیاند: "ژمارەیەك وەزارەت زانیارییەكانيان بۆ وەزارەتی دارایی عیراق نەنێردراوە هەربۆیە دارایی عیراق پارەی مووچەی بۆ رەوانە نەكردوون"، لەبارەی مووچەی مانگی داهاتووشەوە نەرمین مەعروف وتی: "وەزیری دارایی عیراق جەختی كردووەتەوە كە مووچەی مانگی ئادار بەبێ هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نانێردرێت".
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی: "روونكردنەوەكەی دوێنێی دادگای فیدراڵی لەبارەی پێدانی مووچەی كاش بۆ مانگی ئادار بەو مووچەخۆرانەی هەژماری بانكیان تەواونەكردووە، پێدانی كاتە پێیان تاوەكو هەژمارەكانیان دەكەنەوە نەك هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە بێت كە چیتر بەبێ هەژماری بانكی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێردرێت".
لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیشەوە د. نەرمین مەعروف رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا وەزیری دارایی رایگەیاند، هەركاتێك لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەناو و داتای تەواوەوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق بنێردرێت ئێمەش پارەی مووچەیان بۆدەنێرین".
وەزیری دارایی عیراق: كار بە هەژماری من ناكەین
هەرلەوبارەیەوە جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، لە ئێستادا مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوتای بەغدا ناكرێت، هەر وەزارەتێكیش لیستەكەی ئامادەبێت پارەی بۆ دەنێرین".
وتیشی: "تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق جەختیلەوە كردووەتەوە، تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە بانكی نەكرێت، پارە بۆ مانگی ئادار نانێرین، ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمپانیایەك ئامادەیە لە ماوەی 15 رۆژدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بكاتەوەو مووچەكانیان بە بانكی بكات".
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند: "وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندووە، بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كار بە هەژماری من ناكەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

