لەتیف نێروەیی: یەكێتی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەراندایە
کوردستان 10:21 AM - 2024-03-15
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
زیاتر لە چوار رۆژە وەزارەتی دارایی عیراق پارەی مووچەی رەوانەی هەرێم كردووە بەڵام حكومەتی هەرێم دەستبەدابەشكردنی مووچە ناكات، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: "یەكێتی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەراندایەو پێشتریش لەسەر زاری وتەبێژی یەكێتییەوە ئەوەمان راگەیاندووە".
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "سەبارەت بە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ژمارەیەكی زۆر پرسیار لەسەر ئەو بابەتە دەكرێت، لەكاتێكدا یەكێتی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەراندایە".
قوباد تاڵەبانی بەشداریی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران نەبووە
راشیدەگەیەنێت: "قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەشداری لە كۆبوونەوەكەی رۆژی 13-3-2024 ی ئەنجومەنی وەزیراندا نەكردووەو وەزیرەكانی دیكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەگەڵ دابەشكردنی موچەدابوون".
لەتیف نێروەیی دەشڵێت: "سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بەناوی یەكێتییەوە رایگەیاندووە، كە ئێمە لەگەڵ دابەشكرنی موچەداین نەك دابەشنەكردنی".
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 11ی ئادار، وەزارەتی دارایی عیراق پارەی مووچەی مانگی شوباتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو توێژانە نارد كە لیستی مووچەیان رەوانەی بەغدا كردبوو، كە بڕی 560 ملیار و 218 ملیۆن و 37 هەزار و 912 دینارە، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ وادەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە رانەگەیاندووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

