وتەبێژی یەكێتی: لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانداین
کوردستان 07:42 PM - 2024-03-15سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "یەكێتی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆراندایەو داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین ئەو پارەیەی بۆ مووچە هاتووە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشی بكات".
یەكێتی: هەرچی زووە ئەو پارەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ مووچە هاتووە دابەشبكرێت
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "یەكێتی لە ساڵی 2014 ەوە لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆراندایەو بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ئاستی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ هەوڵیداوە، ئێستاش پێیباشە هەرچی زووە ئەو پارەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ مووچە هاتووە، حكومەتی هەرێم بەسەر مووچەخۆراندا دابەشی بكات، چونكە لە مانگی رەمەزاداین و هاووڵاتیان لەچاوەڕوانيی مووچەكایاندان و پێویستیان پێیەتی".
دابەشكردنی مووچە خواستی یەكێتییە
جەختیشیكردەوە: "دابەشكردنی مووچە خواستی یەكێتییەو دابەشنەكردنی ئەو پارەیەی كە بەغدا ناردوویەتی لە بەرژەوەندی خەڵك و حكومەتیش نییە، هەڵوێستی وەزارەتی دارایی عیراقیش روونە، بۆیە پێویستە لە ئێستاوە لیستی ئەو وەزارەتانە ئامادەبكرێن كە پارەی مووچەیان لەلایەن بەغداوە بۆ دەنێردرێت".
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "بابەتی هەژمار بابەتێكی گرنگ نییەو پێویستناكات كێشەی لەسەر دروستبكرێت، چونكە لە هەموو جیهاندا كاروبارەكانی حكومەت لەڕێگەی دامودەزگا رەسمییەكانەوە دەكرێت و بانكە رەسمییەكان بانكی حكومین".
ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 11ی ئادار، وەزارەتی دارایی عیراق پارەی مووچەی مانگی شوباتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو توێژانە نارد كە لیستی مووچەیان رەوانەی بەغدا كردبوو، كە بڕی 560 ملیار و 218 ملیۆن و 37 هەزار و 912 دینارە، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ وادەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە رانەگەیاندووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

