تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18
PUKMEDIA
تیمی وەزاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە حكومەت
تیمی وەزاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە حكومەت لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: "لەدوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، تیمی وەزاری یەكێتی داوایكردووە بەو بڕە پارەیەی لەبەغداوە هاتووە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەو هەوڵ بدرێت داوای ئەو بەشەی تریش لە وەزارەتی دارایی عیراق بكرێت بۆئەوەی بینێرێت".
راشیدەگەیەنێت: "ئەوانەی لە هەوڵی تێكدانی نێو ماڵی كوردن بوونەتە باعیسی رێكنەكەوتن و تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و دواتر خەڵكی كوردستانیش دەبنە قوربانی ئەو سیاسەتە هەڵەیەو ناكرێت پشوودرێژی خەڵك لەبەرچاو نەگیرێت و مافەكانیان پەراوێز بخرێت".
دەقی روونكردنەوەكە:
روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی..
لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵ و تەسریباتی ناڕاست و نادروست لە سەر بابەتی مووچە زۆر وترا و بڵاوكرایەوە، بۆ راستكردنەوە و گەیاندنی زانیارییەكان بە دروستی و دوور لە موزایدەی سیاسی، مەبەستمان بوو ئەم دوو خاڵە بخەینەڕوو..
یەكەم: لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، تیمی وەزاری یەكێتی داوایكرد بەو بڕە پارەیەی كە لە بەغداوە هاتووە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، چونكە بەرەجەژنانە و خەڵك چاوەڕێی ئەو مافەی خۆیەتی وەریبگرێت، لەگەڵ ئەوەش هەوڵ بدرێت ئەو بەشەی تریش داوا بكرێت لە وەزارەتی دارایی عیراق بینێرێت. هەبوون كە لایەنی سەرەكی حكومەتن؛ لە دژی ئەو بۆچوونەی ئێمە قسەیان كرد.. جگە لەوە هەرچییەك وترابێت بە پێچەوانەی ئەوەی دەیڵێین؛ راست نییە و مەرام و موزایەدەی سیاسی لە پشتە.
دووەم: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە حیزب و تیمی حكومەتیشەوە، سیاسەتێكی میانڕەوانەی گرتووەتەبەر لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم و عیراق و هاوسەنگی راگرتووە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد كە بە خوێنی شەهیدانمان بەدەست هاتوون و ئەمانەتە لە ئەستۆی هەموومان، هەرگیز هەوڵی تێكدانی نێو ماڵی لایەنەكانی هەرێم و بەغدای نەداوە لەپێناو پۆستێكی دیاریكراودا. بۆیە ئەوانەی ئەو هەوڵانە دەدەن، بوونەتە باعیسی رێكنەكەوتن و تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و دواتر خەڵكی كوردستانیش دەبنە قوربانی ئەو سیاسەتە هەڵەیە.
لە كۆتاییدا دەڵێین؛ بەم رەمەزان و بەرەجەژنانە، خۆزگە لەبری بەیاننامە و لێدوان و تەسریباتی ناڕاست، بە هەموومانەوە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەمان بدایە كە زیاد لە 10 ساڵە ماف و شایستەی مووچەخۆرانمان دەستەبەر ناكرێت. خەڵكی كوردستان راستە پشووی درێژە بەڵام ناكرێت ئەو پشوودرێژییە لەبەرچاو نەگیرێت و مافەكانیان پەراوێز بخرێت.
تیمی وەزاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

