سەرۆککۆماری عیراق: سورین لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی
عیراق 01:06 PM - 2024-03-24
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار و باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
سەرۆك کۆماری عیراق د.لەتیف جەمال رەشید لەگەڵ ئێلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عیراق کۆبوەوەو رایدەگەیەنێت: "عیراق سورە لەسەر بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و بونیادنانی هاوبەشیی نایاب".
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عیراقدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە هاتووە، لەمیانەی دیدارێکدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 24-3-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە بەردەوامیدان بە بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێز، کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و رێز لە سەروەریی نیشتمانی بگرێت و کار بۆ پەرەپێدانی هاریکاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، بکات.
"عیراق سورە لەسەر بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و بونیادنانی هاوبەشیی نایاب، کە بەشداری بکات لە بەدیهێنانی پەرەپێدانی گشتگیر و گەشەی ئابوری"، سەرۆککۆمار وای وت.
د. لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکرد: "دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی دەستور و یاسا و لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان گرنگە"، ئاماژەی بە خواستی هەردوولاش کرد بۆ بەردەوامبون لەسەر دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

