سەرۆككۆمار: كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەدیالۆگ چارەسەربكرێن
عیراق 11:45 PM - 2024-03-24
نووسینگەی سەرۆككۆماری عیراق
سەرۆكکۆمار پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی دەکات
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق رۆژی 24-3-2024 لە بەغدا پێشوازی لە دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی و ژمارەیەك لە دادوەرانی ئەندامانی دادگاكە كرد.
لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆككۆمار و سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی پیرۆزبایی مانگی رەمەزانیان ئاڵوگۆڕكرد و ئومێدیان خواست عیراق و عیراقییەكان هەمیشە لە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریدا بژین.
سەرۆككۆمار جەختی لەوە كردەوە، ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی وڵات بەخۆوەی دەبینێت، دەستكەوتێكی گرنگ و شایستەیەو دەبێت پارێزگاری لێبكرێت و بچەسپێنرێت وەك بنەمایەك بۆ دەستپێكردن و گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابوری، پێشخستنی وەبەرهێنان و بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
هەروەها سەرۆككۆمار ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت دامودەزگاكانی دەوڵەت رۆڵ و هەوڵەكانیان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان پاڵپشت به یاساو دەستور، پتەوتر بكەن. باسی لەوەشكرد، دەبێت دیالۆگی دیموكراسی رێگەی چارەسەركردنی ئەو كێشانه بێت، كه روبەڕوی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان دەبێتەوه، هەروەك دەبێت یاسا رێكخەری ئەو پەیوەندییە بێت.
لەلایەن خۆیەوە دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی جەختیكردەوە، دادگای فیدراڵی بە یەك دووری لەگەڵ هەمووان دەوەستێت و پەرۆشی كاركردنە بە دەستور و یاساو پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە كارە لەپێشینەكانی دادگاكەیە جەختیشیكردەوە، دادگای باڵای فیدراڵی ئامادەیە بۆ كاركردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەو مافانە لەژێر سایەی دەستوردا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

