سەرۆککۆمار: عیراق کار بۆ بنیاتنانی دوو بەنداو دەکات
عیراق 03:05 PM - 2024-03-25
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
کۆبونەوەی سەرۆککۆمار و باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرۆكکۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق و رایگەیاند: "عیراق کار بۆ بنیاتنانی دوو بەنداو دەکات لەپێناو رێکخستنی بەکاربردن و سودوەرگرتن لە بڕی بارانبارین".
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عیراقدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە هاتووە، لە میانەی دیدارێکدا، کە ئەمرۆ دووشەممە 25-3-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندیی قوڵی نێوان عیراق و ئێران کراو گرنگی فراوانکردن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە بواری هاریکاری دوو قۆڵی دوپاتکرایەوە.
سەرۆكکۆمار رایگەیاند: "عیراق چاوی لە هاریکاری زیاتر و سودوەرگرتنە لە شارەزایی و ئەزمونەکان، بەتایبەتی لەبواری دروستکردنی بەنداو و بەڕێوەبردنی ئاو، هەروەك کارەکان بەردەوامن بۆ دروستکردنی دوو بەنداو بۆ سودوەرگرتن لە بڕی بارانبارین و رێکخستنی بەکارهێنانی ئاو".
سەرۆكکۆمار لەبارەی مەسەلەی فەڵەستین و پێویستی کۆتاییهێنان بەدەستدرێژی بۆسەر خەڵکی غەززە جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی بۆ مەسەلەی فەڵەستین، کە خزمەت بە گەلی فەڵەستین بکات، هەروەك هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بەرزنرخاند بۆ پشتیوانی لە مەسەلەی فەڵەستین و روبەڕوبونەوەی دەستدرێژی.
هاوکات محەمەد کازم ئال سادق هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی عیراق دوپاتکردەوە و جەختیشیکردەوە لەسەر پەرۆشی سەرکردایەتی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دوپاتیشیکردەوە، کە وەفدێکی ئێرانی سەردانی عیراق دەکات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە سودوەرگرتن لە ئاوی سەرزەوی و باران و دروستکردنی بەنداو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

