كۆمسیۆن هاوپەیمانی و حزب و كاندیدەكانی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە
کوردستان 03:47 PM - 2024-03-25
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
سێ رۆژی دیكە وادەی وەرگرتنی لیستی هاوپەیمانێتی و حزب و كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی رۆژی 10/6ی ئەمساڵ، لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە كۆتایی دێت كە رۆژی پێنجشەممە 28/3/2024 یە.
كۆمیسیۆن لە ئاگادارییەكدا رایدەگەیەنێت:"كۆتا وادەی وەرگرتنی لیستی كاندید، هاوپەیمانی، حزبی سیاسی و كەسایەتییەكان تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوە و 28ـی ئازاری 2024ە، ئەو وادەیەش درێژناكرێتەوە، ئەوەش بەگوێرەی رێنماییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكەش لە لێدوانێكیدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایدەگەیەنێت: "ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان هەزار و ٢٦٦ ناوەندی دەنگدان بکاتەوە، کە دابەشدەبن بەسەر ٦ هەزار و ٥٤٢ بنکەی دەنگداندا، کە سەرجەمیان لەژێر چاودێری کامێرادان" .
بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA كە فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەکۆمسیۆن وەریگرتووە: "تێکڕا ٢٠ حزب و ٢ هاوپەیمانێتی و ٦٢ کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە لەبازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداردەبن".
بەگوێرەی مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 10ی 6ی ئەمساڵ2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت و پرۆسەكەش لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە بەڕێوەدەبرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

