سەرۆککۆمار: عیراق رۆڵی گرنگی لەئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە
عیراق 12:11 PM - 2024-03-26
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
کۆبوونەوەی سەرۆککۆمار لەگەڵ سەرۆك و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکانی عەرەبی و ئیسلامی لە عیراق
سەرۆك کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆك و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکانی عەرەبی و ئیسلامی لە عیراق، لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆكکۆمار بەخێرهاتنی باڵیۆزەکانی کرد و بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لێکردن، هەروەها هیوای سەرکەوتن بۆ خۆیان و ئارامی و ئاسایشی بۆ گەلان و وڵاتەکانیان خواست.
هاوکات سەرۆكکۆمار پێزانینی خۆی بۆ هەوڵی باڵیۆزەکان دەربڕی، کە کاردەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدان و پێشخستنی رێگاکانی هاریکاری و هەماهەنگی لەنێوان عێراق و وڵاتەکانیان لە ژێر رۆشنایی پەرۆشی هاوبەش بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی و خواستە هاوبەشەکان،دووپاتیکردەوە، عیراق رۆڵی سەرەکی و کاریگەری خۆی لە ناوچەکەدا بەدەستهێناوەتەوە ئەویش لەڕێگەی لێکنزیککردنەوەی تێڕوانینی نێوان وڵاتانی برا و دۆست و هەوڵەکانی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەسەرئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، سەرەڕای پاڵپشتیکردنی لە دامەزراندنی پرۆژەکانی ئابوری و بازرگانی هاوبەش، کە سود بە ناوچەکە دەگەیەنن.
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەدا، عیراق ژینگەیەکی گرنگی وەبەرهێنانی هەیە، لەم چوارچێوەیەشدا باسی لە هەنگاوەکانی حکومەت کرد بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت سەبارەت به پێشهاتەکانی ناوچەکەش، سەرۆك کۆمار جەختی لەسەر پێویستی راگرتنی دەستدرێژییەکان بۆسەر غەززه و کارکردن بۆ رزگارکردنی گەلی فەڵەستین کردەوە، که لەبەردەم قێزەونترین تاوانەکانی دژ به مرۆڤایەتیدایە.
هەروەك دوپاتیشیکردەوه ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا بەدی نایەت ئەگەر مافی تەواو بە گەلی فەڵەستین نەدرێت و دەوڵەتەکەی لەسەر خاکی خۆی دانەمەزرێت.
لای خۆیشیانەوە باڵیۆزەکان پاڵپشتی وڵاتەکانیان بۆ هەوڵەکانی عیراق لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی و رۆڵی گرنگی لە ناوچەکەدا دەربڕی و جەختیان لە خواستی وڵاتەکانیان کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

