سەرۆککۆمار: 9 هەزار راگیراو ئازاد کران
عیراق 10:31 PM - 2024-03-26
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆمار
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران
سەرۆککۆمار ئاشکرای دەکات کە 9 هەزار راگیراو ئازادکراون، ئەمەش دوای ئەوەدێت، سەرۆکایەتی کۆمار نامەی زۆری لە خانەوادەی دەستبەسەرکراوانەوە پێگەیشتوە و پشتڕاستی دەکەنەوە کە سەرەڕای کۆتاییهاتنی ماوەی حوکمەکانیان، بەڵام ئازاد ناکرێن، هەربۆیە لەسەر بنەمای رۆڵی سەرۆکایەتی کۆمار، لیژنەیەک پێکهێنرا و راگیراوان ئازادکران.
لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماردا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ سێشەممە 26-3-2024، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك کۆماری عیراق پێشوازی لە کەریم علێوی محەمەداوی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران و وەفدێکی یاوەری کە لە ئەندامانی لیژنەکە پێکهاتبوو کردووە، لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئەمنی وڵات کراوە و سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی چەسپاندنی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی لە شارەکانی عیراق کردووەتەوە کە بەدیهاتوە لەڕێگەی یەکگرتوویی و یەکخستنی ریزەکانی نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵگە و کارکردن بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی ئاسایشی عیراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە"
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەرۆك کۆمار باسی لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کردووە و رونیکردووتەوە، کە بابەتی هەڵپەسێردراو لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا هەیە، هەردوولاش ویستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان هەیە بەگوێرەی دەستور و یاسا و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بەتایبەتی لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، ئاماژەی بەوەشداوە، زۆر پێویستە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، هیواشی خواستووە هەردوولا بگەنە چارەسەری جێ رەزامەندی بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەروەك یاساکانیش پەسندبکرێن بۆ نمونە یاسای نەوت و گاز".
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە: "سەرۆکایەتی کۆمار نامەی زۆری لە خانەوادەی دەستبەسەرکراوانەوە پێگەیشتووە و پشتڕاستی دەکەنەوە کە سەرەڕای کۆتاییهاتنی ماوەی حوکمەکانیان، بەڵام ئازاد ناکرێن، هەربۆیە لەسەر بنەمای رۆڵی سەرۆکایەتی کۆمار، لیژنەیەک پێکهێنراوە کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار، وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆدەگرێت و چەندین کۆبونەوە ئەنجامدران و لەئەنجامدا نزیکەی (9) هەزار لە راگیراوان، ئازادکران".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

