سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28سەرۆککۆماری عیراق و وەزیری دارایی عیراق
سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەزیری دارایی کرد و جەختدەکاتەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عیراقدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە هاتووە، لە دیدارێکدا ژمارەیەك دۆسیەی ئابوری و دارایی تاووتوێ کران و سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە گرنگی گرتنەبەری پلانی ستراتیژی مۆدێرن کرد، کە ئاستی ئابوریی عێراق گەشەپێبدات و کار بۆ دەستەبەرکردنی لایەنی دارایی حکومەت و هاووڵاتیان بکات.
سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پەلەکردن لە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەتایبەت دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی. ئاماژەی بەوەشکرد، دواکەوتنی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو چین و توێژانە، راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی ژیان و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمدا هەبوە.
هەروەها سەرۆك کۆمار پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانانی دوپاتکردەوە بۆ پەسندکردنی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 و پاڵپشتیکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی حکومەت، سەرەڕای ئاسانکاری بۆ رێکارەکانی وەبەرھێنان و ھەوڵدان بۆ ئامادەکردن و دەرکردنی یاسا، کە لە بەرژەوەندیی باشترکردنی ژیانی عێراقییەکانە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری دارایی ئاماژەی بە پەرۆشی وەزارەت کرد بۆ جێبەجێکردنی پلانی وەزاری بەمەبەستی پەرەپێدانی لایەنی ئابوری، بەشێوەیەك کە دەرفەت بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنە بڕەخسێنێت لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

