دوای زیاتر لە 60 رۆژ مووچە دابەش دەکرێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-03-30
PUKMEDIA
دیناری عیراقی
دوای دواکەوتنی مووچەی مانگی شوبات کە نزیکەی 60 رۆژی خایاند، ئەمڕۆ شەممە 30ی 3، دەست بە دابەشکردنی کرا و بەگوێرەی لیستی وەزارەتی
دارایی بە شەش رۆژ تەواوی فەرمانبەران مووچە وەردەگرن و بەوپێیەش مووچەی بەشێک
لەمووچەخۆرانی سەربازی زیاتر لە 62 رۆژ دواکەوتووە.
لە شەش رۆژدا مووچە دابەش دەکرێت
وەزارەتى دارایی و
ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 30-3-2024 دەستپێدەکات و لە رۆژی 4-4-2024، واتە لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی
سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە نزیکەی 60 رۆژ، واتە دوو مانگە
مووچە دابەش نەکراوە و بەشێک لە فەرمانبەرانیش بایکۆتی دەوامیان راگەیاندبوو.
وەزارەتی دارایی بۆ
دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2024، لە رۆژی 2ی 2 دەستیپێکرد و رۆژی
8ی 2 کۆتاییهات، لەدوای ئەو وادەیەشەوە مووچەخۆرانی هەرێم نزیکەی 60 رۆژە مووچەیان
وەرنەگرتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نزیکەی 20 رۆژە حکومەتی عیراق مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە.
پارەی مووچە لە بەغداوە نێردرابوو
رۆژی 11ی 3ی 2024، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 560 ملیار
و 218 ملیۆن و 37 هەزار و 912 دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی
هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم، دواتریش وەزارەتی
دارایی عیراق بە چەند قۆناغێکی دیکە مووچەی ئەو توێژانەی نارد کە لەلایەن حکومەتی
هەرێمەوە لیستی مووچەکانیان بۆ دارایی عیراق نێردرابوو کە بە کۆی گشتی 608 ملیار
دینار بۆ مووچەی مانگی شوبات نێردرابوو، بەڵام حکومەتی هەرێم بەهۆی ئەوەی
کورتهێنان لە مووچەدا هەبووە ئامادە نەبوو مووچەی مانگی شوبات دابەش بکات.
بەپێی بەدواداچوونێکی PUKMEDIA بە پشتبەستن
بە داتا و ئاماری وەزارەتی دارایی، حکومەتی هەرێم مانگانە 320 ملیار دینار داهاتی
ناوخۆی هەیە واتە لە سەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی هەرێم 960 ملیار دینار داهاتی
ناوخۆی هەبووە، بەڵام ئامادەنەبووە کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە، ئهمه جگه لهوهی
لهماوهی سێ مانگی ئهمساڵدا ترلیۆنێك و 226 ملیار دیناریشی له بهغداوه بۆ هەرێم
هاتووه، كه بهكۆی گشتی زیاتر له 2 ترلیۆن و 200 ملیار دینار دهكات و لهو بڕەش
تهنها 949 ملیاری بۆ مووچهی یهك مانگ خهرجكردووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و
12ی ساڵی رابردووی دابەشنەکردووە و تائێستاش چارەنووسی مووچەی ئەو سێ مانگە دیار
نییە، هەروەها لە ساڵی 2024 یشدا تائێستا تەنها یەک مووچەی دابەشکردووە و لە
ئەمڕۆوە دەستی بە دابەشکردنی دووەم مووچەی ئەمساڵ کردووە.
PUKMEDIA
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی 2024


خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2024
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

