سەرۆكکۆمار: خەڵکی خورماتوو رۆڵی کاریگەریان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەبووە
عیراق 03:36 PM - 2024-03-31
PUKMEDIA
پێشوازی سەرۆککۆمار لەنوێنەرانی خەڵکی خورماتوو
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك کۆماری عیراق بە ئامادەبوونی کەریم شکور محەمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازیکرد لە وەفدێکی خەڵکی قەزای خورماتوو .
لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 31-3-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، بارودۆخی قەزای خورماتوو تاووتوێ کرا و سەرۆكکۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە شارەکە و هەروەها دابینکردنی سەرجەم پێداویستی خزمەتگوزاری و بژێوی بۆ دانیشتوانی قەزاکە و جێبەجێکردنی داواکاری و پێداویستییەکانیان و ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی خورماتوو لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە هەڵوێستی بەرچاو و دیاریان هەبووە، چەندین ساڵیشە بەدەست ئاڵنگاری و کێشەوە دەناڵێنن، کە دەبێت چارەسەر بکرێن.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە رونکردنەوەیەکیان پێشکەش بە سەرۆك کۆمار کرد سەبارەت بە دۆخی خورماتو و بارودۆخی خەڵکەکەی، هاوکات بەشێک لەو کێشە و گرفتانەی روبەڕوویان بووەتەوە خستەڕوو، لەوبارەیەوە سەرۆكکۆمار پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی شارەکە و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دووپاتکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

