سەرۆک کۆمار بۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکان: پەلەبکرێت لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان
عیراق 11:22 PM - 2024-04-02
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
پێشوازی سەرۆک کۆمار لە ژمارەیەك سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك کۆماری عیراق، پێشوازی لە
ژمارەیەك سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و دۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەکان
گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، کە پێویستە پەلەبکرێت لە
هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 2-4-2024 لە کۆشکی
سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی هاریکاری و هەماهەنگی
نێوان هێزە سیاسییەکان لەپێناو بەردەوامبون و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و کاری
هاوبەش لە هەموو بوارەکان تا ببێتەمایەی باشترکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و
ئابوری وڵات، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی
نوێنەران کرد بۆئەوەی ئەنجومەنەکە بەردەوام بێت لە کاری یاسادانان و چاودێری.
سەرۆك کۆمار دووپاتیکردەوە: "بابەتەکانی خزمەتگوزاری
و باشترکردنی ئاستی بژێویی هاووڵاتیان لە پێشینەی کارەکانن، هەروەك جەختیکردەوە لە
گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی سەرجەم دەسەڵاتەکان
و دامەزراوەکانی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان".
لای خۆیانەوە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران
پشتیوانی خۆیان بۆ پێشنیارەکانی سەرۆك کۆمار دەربڕی سەبارەت بە گرنگی بەهێزکردنی
هاریکاری نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی
پێداویستییەکانی ژیان و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

