سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن دواناخرێت
کوردستان 02:01 PM - 2024-04-07
PUKMEDIA
سەرۆکی یەکێتی
نوێترین هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر زاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه ئاشكرا كرا‌و رایگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردن دواناخرێت و له‌واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردراوه سه‌رۆك بافڵ كه ئێستا لهبهغدایه " كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی ئه‌نجامده‌دات".
سه‌رۆك بافڵ: هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو پاراستنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانه
هاوكات بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ردوو پرسی هه‌ڵبژاردن و كێشه‌ی مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌له‌ئێستادا پرسی گه‌رمی هه‌رێمه، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌لینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق رۆژی 7/4/2024 ده‌ڵێت:" هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له‌پێناو پاراستنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و تێكه‌ڵنه‌كردنی به ململانێ سیاسییه‌كان بوو، كه دواجار به هه‌وڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، دادگای فیدراڵی و دۆسته‌كانی كورد توانرا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت".
وتیشی:" كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان و هه‌موو هه‌وڵێكیش له‌و پێناوه‌دا ده‌ده‌ین، وه‌كچۆن هیوادارین هه‌موولایه‌ك به‌هه‌مان رۆحییه‌ته‌وه كاربكه‌ن و له‌خزمه‌ت به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكاندا بن".
هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامه
پێشتریش بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌نها له 5 مانگی رابردوودا له‌پێناوی داكۆكیكردن له‌ماف و پرسی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم و پرسه باڵاكانی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان، 42 جووڵه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ناوخۆی هه‌رێم ئه‌نجامداوه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه ئه‌م كه‌یسه هه‌میشه له‌مه‌له‌فی سیاسی سه‌رۆكی یه‌كێتیدا هه‌بووه و هاوته‌ریب بووه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی دیكه‌ی نیشتمانی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی PUKMEDIA، له 5 مانگی رابردوودا له 10/10/2023 تا 5/3/2024 سه‌رۆك بافڵ له به‌شێكی دیدار و چالاكییه سیاسیی و دیپلۆماسییهكانیدا له سه‌رئاستی عیراق و هه‌رێم و باڵیۆز و كونسوڵ و دیپلۆماتكاران، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده‌و لایه‌نه سیاسییه عیراقی و كوردستانییه‌كان، داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی" مووچه و بودجه و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و عیراقیش بووه".
سه‌رۆك بافڵ: پابه‌ندین به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا
له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه له‌میانی كۆبوونه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق نوێترین هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بافڵ-ه‌وه ئاشكرا كرا و رایگه‌یاند:" رێز له بڕیاره‌كان ده‌گرین و پابه‌ندین به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی هه‌موولایه‌ك بێت".
رزگار حاجی حه‌مه: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه
به‌گوێره‌ی مه‌رسومێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10/6/2024 دیاریكراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:"یه‌كێتی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردندا كردووه‌و بۆ هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ش كاندیده‌كانی پێشكه‌شكردووه، هه‌ر ده‌نگۆیه‌كیش له‌باره‌ی رازیبوونی یه‌كێتی به دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت راست نییه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

