دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی: ئه‌نفال هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو
کوردستان 10:25 AM - 2024-04-14
PUKMEDIA
روفاتی ئەنفالکراوان
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا په‌یامێك بڵاودهكاتهوهو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات:" تاوانی ئه‌نفال؛ ساڕێژنه‌بوونی برینێكه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌موو تاكێكی كورد، ئه‌نفال كۆمه‌ڵكوژی و زینده‌به‌چاڵ كردن بوو، هه‌ر تاوانێك نه‌بوو دژ به كورد، به‌ڵكو هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و قات و قڕكردنی بوو".
ده‌قی په‌یامه‌كه..
له‌یادی ٣٦ ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، به په‌ژاره و خه‌م و ئازاره‌وه یادی قۆناغه‌كانی تاوانی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه كه رژێمی به‌عس دژی به گه‌لی كوردی ئاشتیخواز به هه‌شت قۆناغ به‌رپایكرد كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی (١٨٠) هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی (منداڵ، گه‌نج و پیر)ـــی كورد و خاپوركردنی زیاتر له پێنج هه‌زار گوند، له‌م بۆنه غه‌مباره‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدان، قوربانییان و كه‌سوكاری خانه‌واده‌ی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه دژ به مرۆڤایه‌تییه داده‌نوێنین.
تاوانی ئه‌نفال؛ ساڕێژنه‌بوونی برینێكه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌موو تاكێكی كورد، ئه‌نفال كۆمه‌ڵكوژی و زینده‌به‌چاڵ كردن بوو، هه‌ر تاوانێك نه‌بوو دژ به كورد، به‌ڵكو هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و قات و قڕكردنی بوو له هه‌مان كاتدا تهحدییهك بوو به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه.
جێ دڵخۆشییه له ساڵی ٢٠٠٨ دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق كه‌یسی ئه‌نفالی وه‌ك تاوانی جه‌نگ و دژه مرۆڤایه‌تی ناساند، ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه پیوهندیدارهكان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌م تاوانه به جینۆساید بناسێنن و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ئه‌م جینۆسایده به‌رانبه‌ر به كورد و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه دووباره نه‌بێته‌وه له هه‌مان كاتدا ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵی عیراق ئاوڕێكی جددی له كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌نفال بداده‌ته‌وه و قه‌ره‌بووییان بكاته‌وه.
دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌نفال و خۆڕاگریی كه‌سوكاریان.
باڵیۆز د. محه‌مه‌د سابیر
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

