مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی عیراق مووچه وه‌رده‌گرن
کوردستان 11:59 AM - 2024-04-14
PUKMEDIA
مووچە
ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه به‌رده‌وامیی ده‌بێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:"كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر كراوه‌و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش ده‌نێردرێت".
لیژنه‌ی دارایی ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم تاوتوێده‌كات
مسته‌فا گه‌رعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"سبه‌ینێ دووشه‌ممه 15-4-2024 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت، كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و له ڕێگه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی به‌بێ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك رێكار چاره‌سه‌ر كراوه".
"حكومه‌تی فیدراڵ هه‌موو مانگێك له 18ی مانگه‌وه به‌پێی ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت و ناردنی مووچه‌ی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت، "، مسته‌فا گه‌رعاوی وای وت.
حكومه‌تی عیراق له 18ی مانگه‌وه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات
له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش دەنێردرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگانه له 18 تا 30 مانگ مووچه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
چرۆ حه‌مه شه‌ریف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" هیچ كێشه‌یه‌ك له ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه نه‌ماوه‌و مانگانه له 18ی مانگ تا 30 مانگ مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت".
"هه‌تا دروستكردنی (ته‌وتین) بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن بانكه حكومییه‌كانی عیراقه‌وه، رێككه‌وتنی سیاسی كراوه‌و بڕیاردراوه به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه ده‌ینێرێت بۆ حكومه‌تی عیراق، پاش وردبینی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه مووچه‌كانیان بنێرێت"، چرۆ حه‌مه شه‌ریف وایوت.
ته‌وتین بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه
دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌م، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی دوو مانگ بوو مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا مووچه‌ی مانگه‌كانی شوبات و ئادار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نێردراو حكومه‌تی هه‌رێمیش دابه‌شی كرد، له‌ئێستاشدا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاوه‌ڕێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانن، هاوكات به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پێویسته سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ( ته‌وتین) یان له‌بانكێكی حكومی كه سه‌ر به‌حكومه‌تی عیراق بێت بۆ بكرێته‌وه‌و له‌و هه‌ژماره‌وه مانگانه مووچه‌كانیان پێبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

